١٥٠ ملیۆن دینار بەو كەسانە دەدرێت كە دەیانەوێت خانوو بكڕن



بانكی رافیدەین رایگەیاند، ١٥٠ ملیۆن قەرز بەو كەسانە دەدرێت كە بە نیازن خانوو بكڕن یاخود یەكە نیشتەجێبوونەكانیان نۆژەنبكەنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی رافیدەینی عێراقی، فەرمانبەران، خانەنشینان و هاووڵاتییان دەتوانن بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار بە قەرز وەربگرن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕی ١٥ تا ٥٠ ملیۆن دینار بەو كەسانە دەدرێت كە دەیانەوێت خانووەكانیان نۆژەنبكەنەوە، هەروەها ١٥٠ ملیۆن دیناریش بەو کەسانە دەدرێت کە دەیانەوێت خانووبکڕن.

لە راگەیەندراوەکەدا مەرجی پێدانی پارەکە دیاریکراوە کە بریتین لەوەی کە دەبێت کەسەکە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت و تەمەنی لە ١٨ ساڵ كەمترنەبێت قەرزەكەشیان لە ماوەی ١٥ ساڵدا لێوەردەگیرێتەوە.

جارێکی دیکە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
پێشت جارێکی دیکە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
وەزارەتی ئەوقاف چەند ڕێنماییەك بۆ حاجییان بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی ئەوقاف چەند ڕێنماییەك بۆ حاجییان بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار