وەزارەتی ئەوقاف چەند ڕێنماییەك بۆ حاجییان بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم چەند ڕێنماییەك بۆ حاجییانی ئەمساڵ کە سەردانی سعودیە دەکەن بلاودەكاتەوە و دەڵێت: تاکوو دەتوانن جلی کوردی بپۆشن و لە کێوی عەرەفە دووعا بۆ کوردستان بکەن.

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە ڕێنماییەكانیدا بۆ حاجییان ئاماژەی بەوەكردووە، تاکوو دەتوانن جلی کوردی بپۆشن و لە کێوی عەرەفە دووعا بۆ کوردستان بکەن.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی پێویست پارە لە گیرفانتاندا هەڵبگرن و لەكاتی چوونتان بۆ شوێنی قەرەباڵغ ماسك ببەستن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ قوربانی كردن دەكرێت كەسێك لە كوردستان ڕابسپێرن.

وەزارەتی ئەوقافداواش لە حاجییان دەكات، كۆدی بازنەی دەستتان بپارێزن تاوەكو ون نەبن.

١٥٠ ملیۆن دینار بەو كەسانە دەدرێت كە دەیانەوێت خانوو بكڕن
پێشت ١٥٠ ملیۆن دینار بەو كەسانە دەدرێت كە دەیانەوێت خانوو بكڕن
كۆبوونەوەی پەرلەمان دووبارە دواخرا و فراكسیۆنە كوردیەكانیش لەكۆبوونەوەدان
دواتر كۆبوونەوەی پەرلەمان دووبارە دواخرا و فراكسیۆنە كوردیەكانیش لەكۆبوونەوەدان
ەیوەندیدار