وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پلانیدایە کورسی پارالێڵ زیادبکات

  • 200 بینین


ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پلانیدایە سەرجەم دەرچووانی  پۆلی ١٢ وەربگرێت، زانکۆی سەڵاحەدین ساڵانە چوار بۆ پێنج هەزار خوێندکار وەردەگرێت.

د.کارزان کازم، بەڕێوەبەری گشتی تۆماری زانکۆی سەڵاحەدین لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ساڵانە لە زانکۆی سەڵاحەدین چوار بۆ پێنج هەزار خوێندکار بە سێ سیستمی کۆرسات، ئێواران و پارالێڵ وەردەگیرێت.

پلانیان هەیە ئەمساڵ ئەو ژمارەیە زیاتر بکەن، بەتایبەت کە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان پلانی هەیە سەرجەم یاخود زۆرینەی دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی وەربگرێت.

هاوکات پلانی بۆ زیادکردنی کورسییەکانی پارالێڵ هەیە.

زانکۆی سەڵاحەدین یەکێکە لە ١٠ گەورەترین زانکۆکانی عێراق، ٨٣ بەش و ٩٠ پڕۆگرامی خوێندنی هەیە، ئەگەر هەیە ئەمساڵ شەش بۆ حەوت هەزار خوێندکار وەربگرێت.

ئاژەڵدۆستان: ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ سەگ مرداردەبنەوە
پێشت ئاژەڵدۆستان: ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ سەگ مرداردەبنەوە
کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکاتەوە
دواتر کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکاتەوە
پەیوەندیدار