یەکەم ژنی کورتە باڵا بووە خاوەن مۆڵەتی شۆفێری



یەکەم ژنی کورتەباڵا توانی مۆڵەتی شۆفێری بەدەستبهێنێت، کۆمەڵەی کورتەباڵاکانیش داوا لە کۆمپانیاکان دەکەن ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستی تایبەت بهێننە کوردستان.

ئەمڕۆ لە نوسینگەی ئارۆس لە سلێمانی یەکەم ژنی خاوەن پێداویستی تایبەت توانی مۆڵەتی شۆفێری بەدەستبهێنێت، کە نوسینگەکە پایدەری ئیستۆپ و بەنزینەکەی بەرزکردووەتەوە.

هاژە برادۆستی، ئەو ژنەیە کە مۆڵەتەکەی بەدەستهێناوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، کە خاوەن پێداویستی تایبەتیش بەهرەی هەیە و دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری بەدەستهبێنێت، “داوا دەکەم سەیر جەستەمان نەکەن، سەیری تواناکانمان بکەن”.

عومەرجەبار، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان داوای لە سەرجەم کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کرد، تا ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستی تایبەت بهێننە هەرێمی کوردستان، ئەوانیش هاوکاری لە هێنان و گومرگی ئۆتۆمبێلەکان دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ١٥٠ هەزار دینارە، بەشی بژێوی ژیانی خاوەن پێداویستییەکان ناکات، ئێستا نوسراویان پێشکەشی حکومەتی عێراقی کردووە و لەگەڵ بەشێکی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لە هەوڵدان تا مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بکرێتە ٥٠٠ هەزار دینار.

 

 

 

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب؛ پارتی زەمینە بۆ حکومەتێکی بێ پەرلەمان خۆش دەکات
پێشت ڕۆژنامەی ئەلعەرەب؛ پارتی زەمینە بۆ حکومەتێکی بێ پەرلەمان خۆش دەکات
سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی ٢٠ ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد
دواتر سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی ٢٠ ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد
ەیوەندیدار