عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە بڕیاریدا



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆراك بكات و سەرەتاش بە خانەنشینان دەستپێدەكات.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان كردووە بە تەمویلی بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران (6)ی مووچەخۆران و لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.

لای خۆشیەوە، هەریەكە لە بانكی ڕافیدەین و بانكی ڕەشید لە دوو بەیاننامەی جیادا ئاماژەیان بەوەكردووە، لەسەر بڕیاری دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق دەستیان كردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

ڕاشیانگەیاندووە، خانەنشینان دەتوانن لە ئێستاوە لەڕێگەی لق و بنكەكانیان لە شار و شارۆچكەكان، مووچە وەربگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنی چوار شەممە 31ی ئایار دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 لە هەرێم كۆتایی هاتووە و تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دیاری نەكراوە و وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەكات بۆ ناردنی پارە و دابەشكردنی مووچە.

ڤێتێرنەری چەند ڕێنماییەكی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
پێشت ڤێتێرنەری چەند ڕێنماییەكی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
پارێزگارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم و ئێران كۆبوونەوە
دواتر پارێزگارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم و ئێران كۆبوونەوە
ەیوەندیدار