پارێزگارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم و ئێران كۆبوونەوە



 

یەکەمین کۆبونەوەی پارێزگارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام درا و شاندی هەرێم و ئێران لەبارەی کردنەوەی دەروازەی (سیدەکان، کێلەشین، شنۆ) گفتوگۆ دەکەن.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادەبونی وەزیری ناوخۆ و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگارانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە و پارێزگارانی ئازربایجانی ڕۆژئاوا “ئورمیە”، سنە، کرمانشان و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین، یەکەمین کۆبونەوەی پارێزگارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدرا.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران بابەتی هاوکاری و پاڵپشتی ئێرانی بۆ کردنەوەی دەروازەی “سیدەکان، کێلەشین، شنۆ” گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ئاشكراشی كردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئامادەیەکی لەو بوارە کردوە، کە بە کردنەوەی ئەم دەروازەیە جگە لەوەی سوودی زۆری دەبێت بۆ دانیشتوانی ناوچەکە لەهەمانکاتدا دەبێتە دەروازەیەکی تری گرنگی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە بڕیاریدا
پێشت عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە بڕیاریدا
پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم دەكرێتەوە
دواتر پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم دەكرێتەوە
ەیوەندیدار