وەزیری تەندروستی لەبارەی تای خوێنبەربوون هۆشداری دەدات



وەزیری تەندروستی داوای خۆپاراستن لە هاووڵاتیان دەکات، ئاگاداری جۆری ئەو گۆشتەبن کە دەیکڕن، بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشت بکەن.

دوێنێ دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا، هەردوو حاڵەتەکە بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵ ئاژەڵ بووە، حاڵەتی یەکەم ئاژەڵی نەخۆشیان هەبووە، قوربانییەکەی دوێنێش قەساب بووە.

ئەمڕۆ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراقدا ڕێژەکەی بەرزبووەتەوە، لە هەولێریش دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان لە سۆران و هەولێر تۆمارکراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بودجەی فریاگوزاری بۆ ئەم حاڵەتە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ تەرخانکراوە، تا هۆشداری بدەنە خاوەن ئاژەڵەکان و پرژاندن بۆ ئاژەڵەکان بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و تیمەکانی ڤێتەنەری ڕێکاری خۆپارێزیان گرتووەتەبەر، نابێت هیچ ئاژەڵێک جگە لە سەربڕینخانەکان سەرببڕێت، دەبێت پشکنیان بۆ بکرێت، دەبێت سەرجەم گۆشتەکان مۆریان پێوەبێت، دەبێت هاووڵاتیان لە شوێنی دیارەکان و بە مۆرەوە گۆشتەکەیان بکڕن.

یەکێک لەو پرسیارانەی ئاڕاستەی وەزیری تەندروستی کرا، کێشەی کەمی دەرمان بوو لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی، بەڵام ئەو ڕایگەیاند، کە دەبێت ٪١٠٠ دەرمان لە حکومەتی ناوەندەوە دابینبکرێت، بەڵام ئەو تەنها ٪٢٥ بۆ ٥٠ دابین دەکات.

 

کارەبای ناو بازاڕ بووە پریپەید
پێشت کارەبای ناو بازاڕ بووە پریپەید
ئاماری منداڵانی ئیشکەری سلێمانی جێی سەرنجە
دواتر ئاماری منداڵانی ئیشکەری سلێمانی جێی سەرنجە
ەیوەندیدار