کارەبای ناو بازاڕ بووە پریپەید



کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەید لەناو بازاڕی سلێمانی دەستیپێکردووە، سەرەتا ئامێری CIU دەدرێتە دوکاندارەکان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەید لە زۆنی یەکی ناوبازاڕی سلێمانی.

بەپێی ئەو نەخشەیەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بڵاوی کردووەتەوە، لە فلکەى مامەڕیشە دەستپێدەکات تا دەگاتە فولکەى دەستەکە و پاشان شەقامى قەنات تا نەخۆشخانەى عەلى کەمال پاشان دێتە خوارەوە بۆ خوار فولکەى خانەقا لاى تایەفرۆشەکان پاشان دووبارە تا فولکەى مامەڕیشە.

ئەمەش واتە کۆی ناوبازاڕ دەبێتە پریپەید، لە هەنگاوی یەکەمیشدا ئامێری CIU بەسەر خاوەن دوکانەکاندا دابەشدەکرێت، سەرجەم زانیارییەکانیان لەبارەی پڕکردنەوەی باڵانسی کارەبا و چۆنیەتی کارکردنی سیستمەکە پێدەدرێت.

ئەمەش وایە ئیتر لەناوبازاڕ سیستمی کارەبای دەبێتە پریپەید، کارەبا دەبێتە بەردەوام و موەلیدە ئەهلییەکان نامێنێت.

 

 

كەشوهەوای جیهان گۆڕا و پێشبینی بۆ بارانی پاییز و زستان ڕاگەیەنرا
پێشت كەشوهەوای جیهان گۆڕا و پێشبینی بۆ بارانی پاییز و زستان ڕاگەیەنرا
وەزیری تەندروستی لەبارەی تای خوێنبەربوون هۆشداری دەدات
دواتر وەزیری تەندروستی لەبارەی تای خوێنبەربوون هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار