ئاماری منداڵانی ئیشکەری سلێمانی جێی سەرنجە



بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوکراوەتەوە، نزیکی هەزار و ٥٠٠ منداڵی ئیشکەر لە پارێزگای سلێمانی هەیە، زۆرینە لەناو شاردایە.

ئەمڕۆ، لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا، دەرئەنجامی ڕووپێویەکی بڵاوکردەوە، کە بەهاوکاری ڕێکخراوی ڕوانگە ئەنجامدراوە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی ڕووپێویەکەی ڕاگەیاند.

بەپێی دەرئەنجامەکە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەزار و ٤٦٦ منداڵی ئیشکەر هەیە.

لە سلێمانی هەزار و ١٠ منداڵ، هەڵەبجە ١٢٤ منداڵ، ئیدارەی ڕاپەڕین ١٢١ منداڵ، گەرمیان ٢١١ منداڵ هەیە.

خورماڵ کەمترین منداڵی ئیشکەری تێدایە، تەنها پێنج منداڵ ئیشدەکەن.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی زۆری ژمارەی منداڵانی ئیشکەرەوە ڕایگەیاند، ئامارەکە جێگای سەرنج و هەڵوێستە لەسەر کردنە، بەرنامەیان بۆ چۆنیەتی کەمکردنەوەی ئەو ڕێژەیە دەبێت، چاودێریان دەکەن تا هیچ نەبێت لە شوێنی کارەکانیان نەچەوسێنرێنەوە.

 

وەزیری تەندروستی لەبارەی تای خوێنبەربوون هۆشداری دەدات
پێشت وەزیری تەندروستی لەبارەی تای خوێنبەربوون هۆشداری دەدات
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار