یەکێتی هەڵقوڵاوی دڵ و دەروونی خەڵكی کوردستانە



لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت، دامەزراندنی یەکێتی ڕووداوێکی مەزن بووە، ئەوەی یەکێتی بەدەستیهێناوە هیچ هێزێک بەدەستی نەهێناوە.

لە یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، یەکێتی هەڵقوڵاوی دڵ و دەرونی خەڵكی کوردستانە، ئەوەی تا ئێستا یەکێتی بەدەستیهێناوە، هیچ هێزێکی سیاسی بەدەستینەهێناوە.

دەڵێت “یەکێتی ڕۆڵی هەبووە لەو ئازادیەیەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، خەڵک بە ئازادی بیروڕا دەردەبڕێت، دەبێت بە هەموو کەموکوڕیەکانەوە شانازی بە یەکێتیەوە بکەین”.

لەبارەی دۆخی ئێستا هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت “ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە پێش، دەبێت بە شێوەیەکی ئەقڵانی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت”.

گەنجێک بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
پێشت گەنجێک بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
مووچەخۆران: حکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نییە
دواتر مووچەخۆران: حکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نییە
پەیوەندیدار