شه‌پۆلێكی بارانی بەلێزمە و تەرزە و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەم هەفتەیە ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست كاریگەری دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان بە دوو قۆناغ و دەشڵێت: “بارانی بەلێزمە و تەرزە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت”.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست پێشبینی ده‌كه‌م له‌ سبه‌ینێوه‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته‌ ژێر كه‌شێكی ناسه‌قامگیری بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ و سه‌ره‌تاش له‌سنوری نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێر كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت پاشان ده‌گاته‌ سلێمانی و پێنجوێن و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ڕاپه‌ڕین و سۆران.

ڕاشیگەیاند، زیاتر هه‌وره‌ تریشقە و تاوه‌ بارانی به‌هاری كه‌م و پچڕ پچڕه‌ و له‌دوا نیوه‌ڕۆ زیاتر كاریگه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت و خێرایی با هه‌ندێ جار چالاكه‌ خێرایی ٢٢ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و‌ پله‌كانی گه‌رماش جێگیر ده‌بێت و له‌كاته‌كانی شه‌ودا قۆناغی یه‌كه‌م به‌كۆتا دێت.

وتیشی، “قۆناغی دوه‌می شه‌پۆله‌كه‌ به‌هه‌مان كاریگه‌ری ده‌ریا ده‌بێت، كه‌ ڕۆژی چوار شهم‌مه‌ ٢٠٢٣/٥/٣١ واتا دوو سبه‌ی ده‌گاته‌ ناوچه‌كانمان، بهڵاام كاریگه‌ری قۆناغی دووه‌م چڕتر و فراوانتر ده‌بێت، بۆیه‌ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری تاوه‌باران و هه‌وره‌ تریشقەی زۆر توند و چالاك هه‌یه،‌ له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش كه‌ دیاری ناكرێ، بەڵام به‌شێوه‌ی نزیك كراوه‌یی وه‌ك سۆران و سه‌نگاو و پێنجوێن و به‌شێكی سنوری دهۆك ئه‌گه‌ری ته‌رزه‌ و لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقەی توند هه‌یه و‌ هه‌روه‌ها له‌كه‌ركوك و گه‌رمیان و هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌گه‌ری باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ی توند هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو و
چالاكبونی باو و دروستبونی ته‌پوتۆز له‌پێش گه‌شتنی باران و هه‌وره‌ تریشقە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی ٤ پله‌ نزم ده‌بنەوە و ڕێژه‌ی بارانه‌كه‌ جیاوازه‌ له‌هه‌ندێك شوێن زۆربه‌ی جار هه‌ر هه‌وره‌ تریشقەیە و باران نابارێ، به‌ڵام به‌گشتی ڕێژه‌كه‌ی له‌ ٢ ملم ده‌ست پێده‌كات تا ٢٥ بۆ ٣٠ ملم باران و شه‌وی چوار شهم‌مه‌ كۆتایی به‌ شه‌پۆله‌كه‌ دێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسی دەشڵێت: “ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری زۆر و گه‌وره‌ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌كۆتایی وه‌رزی باران بارینین و شه‌پۆله‌كان گۆڕانكاری زۆریان به‌سه‌ر دێت” و هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات به‌ جوتیاران و شوانكارەكان، كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌ورەتریشقەی توند هه‌یه‌.

خوێندنى باڵا: نەزاهەى تاقیکردنەوەکانى توانستى زانستى ماستەر و دکتۆرا هێڵى سورە
پێشت خوێندنى باڵا: نەزاهەى تاقیکردنەوەکانى توانستى زانستى ماستەر و دکتۆرا هێڵى سورە
شیعەكان پێشنیارێكی نوێ بۆ پشكی هەرێم لە بودجەدا دەكەن
دواتر شیعەكان پێشنیارێكی نوێ بۆ پشكی هەرێم لە بودجەدا دەكەن
پەیوەندیدار