وادەی كۆتایی هاتنی خۆڵبارین ڕاگەیەنرا



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی دەریای ناوەڕاست، كە وڵاتانی دراوسێی گرتبووەوە گەیشتۆتە هەرێم بەشێوەیەكی لاواز و دەشڵێت: “تاوەكو ئێوارەی چوار شەممە بەردەوام دەبێت”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و ھاتنی شێیەكی زۆر، ماوەی دوو ڕۆژە بارانێكی زۆر بەشێكی ناوچەكانی باكوری سعودیە و ئوردن و سوریای گرتۆتەوە، كە لە ئوردن زیانی ماددی و گیانی ھەبووە بەھۆی لافاو و تەرزە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاشدا كاریگەری ئەو ناسەقامگیریە درێژبۆتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان، بەڵام بەشێوەیەكی لاواز، كە لەبارودۆخی گونجاودا ھەندێك كات ئەبێتە ھۆی بارانی كەم بۆ مامناوەندی پچڕ پچڕ و چالاكبوونی ھەورە بروسكە و (با) لەھەندێ ناوچەشدا بەدیاری نەكراوی تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت.

وتیشی، “بەگشتی تا ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەكان دەمێنێتەوە”.

لە لایەکی دیکەوە بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، “كەشوهەوای سبەینێی هەرێم زۆربەی کاتەکان تۆز و خوڵ دەبێت و پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دوو شەممە”.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، شەپۆلی خۆڵبارین لە ڕۆژی چوار شەممە كۆتایی دێت و ڕۆژی پێنج شەممە كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

فازڵ میرانی: ئەركی ئێمەیە ئەم ئەزموونە بپارێزین
پێت فازڵ میرانی: ئەركی ئێمەیە ئەم ئەزموونە بپارێزین
عێراق بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
دوات عێراق بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
پەیوەندیدار