عێراق بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد



وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغە كردنی مامەڵەكردن بە دۆلار لە مامەڵەی ناوخۆییدا و جەختیشی كردەوە، هەر خاوەن ناوەندێکی بازرگانی مامەڵە بە دۆلارەوە بکات ماوەی پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت.

فەریق حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، “پێشتر وەزارەت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەستیکردبوو بە هەڵمەتێک بۆ ڕێگریکردن لە خاوەن بازاڕ و دوکانەکان لە مامەڵەکردن بە دۆلار و سنووردارکردنی ئەم پرۆسەیە، هێشتا ئەو هەڵمەتە بەردەوامە”.

ڕاشیگەیاندووە، “جگە لە ھەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی مەفرەزەکیانەوە ھەڵمەتی پشکنین و چاودێریکردن لە سەنتەرەکان و بازاڕە بازرگانییەکان و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدەن بۆ چاودێریکردنی ئەو ناوەندە بازرگانییانەی مامەڵە بە دۆلارەوە دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەندێک کەس هەن سوود لە ناجێگیری نرخی دۆلار وەردەگرن، بەڵام هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکارانی بڕیارەکان گیراوەتەبەر، کە لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەرچووە، کە ناوەندە بازرگانییەکان و خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلی بە مامەڵەکردن بە دینار لەبری دۆلار پابەند کردووە، بۆیە هەر خاوەن ناوەندێکی بازرگانی مامەڵە بە دۆلارەوە بکات سزا دەدرێت و سزاکەش دەگاتە پێنج ساڵ زیندانیکردن”.

وادەی كۆتایی هاتنی خۆڵبارین ڕاگەیەنرا
پێشت وادەی كۆتایی هاتنی خۆڵبارین ڕاگەیەنرا
دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەرزبووەوە
دواتر دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەرزبووەوە
ەیوەندیدار