دوای كۆرۆنا ڤایرۆسێكی دیكە بەرۆكی عێراق و هەرێم دەگرێت



هێشتا مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا نەڕەویونەتەوە، پەتایەكی دیكەی ڤایرۆسی بەرۆكی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێت و لەگەڵ نزیكبوونەوەش لە جەژنی قوربان مەترسییەكانی زیاتر دەبن.

پەتای “تای خوێنبەربوون” پەتایەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لەڕێگەی (گەنە یان قرنە) و تا ئێستتا ژمارەی تووشبووان و مردووان لە عێراق و هەرێم لە هەڵكشانە و لەگەڵ نزیكبوونەوەش لە جەژنی قوربان و سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی مەترسییەكان زیاتر دەبن.

لەئێستادا، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و هەرێم چەند ڕێكارێكی گرتۆتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی پەتاكە، بەتایبەت ڕێكاری خۆپارێزی توندی بۆ سەربڕینخانە و گۆشتفرۆشەكان داناوە و سەربڕینی ئاژەڵی لە ماڵان و شوێنە گشتییەكان قەدەغە كردووە.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لەو بارەیەوە لە لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە حاڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆمار دەكرێت و مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەكە دەكەین بەپێی ڕێكارە تەندروستییەكان.

وتیشی، “شارەزایانی ڤێتێرنەری جدامەزراوە حكومییەكان بەرپرسیارن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، چونكە بەرپرسیارن لە ڕووبەڕووبوونەوەی “گەنە” بەشێوەیەكی چالاك، چونكە ئێستا نەخۆشییەكە لەسەرەتایدایە”.

بەپێی ئامارێك، كە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردۆتەوە، ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەكە گەیشتۆتە 139 حاڵەت، كە 10 كەسیان مردوون و زۆرینەشیان ئاژەڵدار و گۆشتفرۆش بوون.

لای خۆشیەوەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ یان لەڕێگەی پێوەدانی مێرووی “گەنە” یان بەركەوتنی خوێنی ئاژەڵی تووشبوو لەكاتی سەربڕینی یان دواتر لەكاتی فرۆشتنی گۆستەكەی.

پسپۆڕانی پزیشكی هۆشداری لە مەترسیداری ئەو نەخۆشییە دەدەن، كە بەهۆیەوە مردن پێی لە ئاستی بەرزدایە ئەگەر نەخۆشەكە بگاتە حاڵەتی خوێنبەربوون، لەكاتێكدا تاوەكو ئێستا ڤاكسین یان هیچ چارەسەرێكی تایبەتی نییە.

 

بافڵ تاڵەبانی ڕاوێژكارێكی نوێی دیاریكرد
پێشت بافڵ تاڵەبانی ڕاوێژكارێكی نوێی دیاریكرد
ڕێباز حەملان باسی بڕیاری مەسرور بارزانی بۆ پاشەکەوتی مووچە دەكات
دواتر ڕێباز حەملان باسی بڕیاری مەسرور بارزانی بۆ پاشەکەوتی مووچە دەكات
ەیوەندیدار