ڕیاڵ کۆتا هەوڵی خۆی بۆ جۆد دەدات



ڕیاڵ بە هەموو شێوەیەک بێلینگهامی دەوێت، بەڵام دۆتمۆند نایەوێت لە دەستیبدات.

دوای تەواوبونی خولی بۆنسلیگا، ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی جود بێلینگهام تەواوبکات و سورە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گفتوگۆی لەگەڵ یانەی بڕۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەستپێکردووە، تا ئێستا بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکە کردووە، بەڵام برۆسیا دۆرتمۆند داوای ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات.

گرێبەستی نێوان جود بێلینگهام و برۆسیا دۆرتمۆند تا حوزەیرانی ٢٠٢٥ە، بەڵام یاریزانەکە ئامادەییە یانەکە بەجێبهێڵێت و تا ساڵی ٢٠٢٩ بچێتە ڕیاڵ مەدرید، یانە ئەڵمانییەکە نایەوێت بێڵینگهام لەدەستبدات، هەوڵدەدات لە برۆسیا بیهیڵێتەوە.

 

وەزیری دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی گۆڕانکارییەکانی بودجە دەدات
پێشت وەزیری دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی گۆڕانکارییەکانی بودجە دەدات
نرخی دۆلار چاوەڕێی بودجەیە
دواتر نرخی دۆلار چاوەڕێی بودجەیە
ەیوەندیدار