وەزیری دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی گۆڕانکارییەکانی بودجە دەدات



وەزیری دارای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی بودجە دەدات، گۆڕانکارییەکانی بودجە نا دەستوری و نایاساییە، پێچەوانەی ڕێککەوتنە سیاسیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو پڕۆژە یاسایە پێچەوانەی ڕێککەوتنی سیاسیەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، مافی پەرلەمان و لیژنەی دارایی نییە کە خاڵەکان لاببات، ئەو ڕێککەوتنانە لەنێوان وەزارەتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، گۆڕانکارییەکان زیانی هەیە، ئەمە بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدایە.

سەرباری ڕێککەوتنەکان، بەڵام بەپێی گۆڕانکارییەکان دەبێت هەموو بەڕێوەبردنەکان لای حکومەتی عێراقبێت، ئەگەر بڕیار و ماددەکان جێبەجێنەکرێت، ئەوا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە عێراقەوە دەبڕێت.

بەپێی گۆڕانکارییەکان، ئەگەر کێشەیەک هەبوو دەبێت لە ١٥ ڕۆژدا هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن مووچە دەبڕدرێت.

داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە سێ پارێزگا، لە هەموو عێراق بە ١٥ پارێزگا زیاترە.

وتیشی “پاشەکەوتی موچە بووەتە موزایەداتی سیاسی،

هەر کەسێک هەوڵبدات پاشەکەوتی موچە بگەڕێنێتەوە دەستی ماچ دەکەم، بەبێ پارە چۆن ئەو پاشەکەوتە دەگەڕێتەوە”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە پاشەکەوتی مووچە بگەڕێنێتەوە، کردوویەتیە قەرز لەسەر شانی خۆی.

پۆچێتینۆ بووە ڕاهێنەری نوێی چێلسی
پێشت پۆچێتینۆ بووە ڕاهێنەری نوێی چێلسی
ڕیاڵ کۆتا هەوڵی خۆی بۆ جۆد دەدات
دواتر ڕیاڵ کۆتا هەوڵی خۆی بۆ جۆد دەدات
پەیوەندیدار