ئەمریکا؛ مووشەکە بالیستییەکانی تاران مەترسییەکی جیددین



ئەمریکا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی لەلایەن ئێرانەوە دەربڕی و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت؛ مووشەکەکانی تاران مەترسییەکی جیددین.

 

مات میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی تاقیکردنەوەی نوێی مووشەکی بالیستیی ئێرانەوە کە توانای بڕینی مەودای دوو هەزار کیلۆمەتری هەیە، وتی: “مووشەکە بالیستییەکانی تاران مەترسییەکی جیددین بۆ سەر ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی”.

 

میللەر لەمیانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە دا، ئاگاداری تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئێرانن، “پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی لەلایەن ئێرانەوە مەترسیی جیددی لەسەر ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دروست دەکات”.

 

بە ئاماژەدان بەوەی کە بەردەوامن لە گرتنەبەری رێوشوێن لەوانە سزاکان بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتنی زیاتری بەرنامەی مووشەکی بالیستیی ئێران و بڵاوبوونەوەی ئەو مووشەکانە بۆ وڵاتانی دیکە، میللەر وتی: “وێڕای سنووردارکردنی چالاکییەکانی بەرنامە مووشەکییەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، ئێران بەردەوامە لە بەدەستهێنان و پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای مووشەکی جۆراوجۆر و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی. وەک پێشتریش گوتمان پێداگرین لەسەر رێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی”.

 

ئێران لە رێورەسمێکی تایبەتدا کە بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای سەربازیی لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو، مووشەکی بالیستیی خەیبەر (خوڕەمشەهر-٤)ی ناساند.

ئۆکراین، شەڕی پارتیزانی دەکات
پێشت ئۆکراین، شەڕی پارتیزانی دەکات
پەروین بوڵدان: “بەهیچ شێوەیەک ئەردۆغان بژاردەیەک نییە بۆ ئێمە”
دواتر پەروین بوڵدان: “بەهیچ شێوەیەک ئەردۆغان بژاردەیەک نییە بۆ ئێمە”
ەیوەندیدار