ئاری هەرسین وازهێنانی لە پارتی ڕاگەیاند



ئاری هەرسین، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە وازهێنانی لە حزبەكەی ڕاگەیاند و دەشڵێت، “وازهێنان لە پارتی وازهێنان نیە لە كوردایەتی و سیاسەت”.

ئاری هەرسین، ئەندامی پێشوی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ڕێی ئەم ڕاگەیاندنەوە، هەمو لایەك ئاگادار ئەكەمەوە، كە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ڕیزی ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كێشاوەتەوە، وەك چۆن بڕیاری بە پارتی بونم (لە یەكگرتنەوەی پاسۆك و پارتی) شەخسی بوو، بڕیاری دەستلەكار كێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێكی شەخسیە و هیچ پەیوەندیەكی بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە نیە”.

ڕاشیگەیاندووە، “هەرگیز خۆمم بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە (تەعریف) نەكردووە، بەڵكو هەمیشە خزمەتی گەل و نیشتیمان پێوەر و سەنگی مەحەك بوون”.

ئاری هەرسین دشەڵێت: “وازهێنان لە پارتی وازهێنان نیە لە كوردایەتی و سیاسەت، هیوای سەلامەتی و سەركەوتن بۆ برادەرانی پارتی ئەخوازم، خوای گەورە هیدایەتیان بدات بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان”.

عێراق ستەم لە جوتیارە کوردەکان دەکات
پێشت عێراق ستەم لە جوتیارە کوردەکان دەکات
پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
دواتر پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
ەیوەندیدار