دوو سەبەتەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێكردنی سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵی ڕاگەیاند و سەبەتەی پێنجەم ڕەوانەی پارێزگاكان دەكات و هاوكات بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دەڵێت: “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی 5ی ئەمساڵ دەكرێت”.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی و بەسەرپەرشتی لمی هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی خۆراك دەستكراوە بە دابەشكردنی سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكاندا لەسەرجەم پارێزگاكان.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بەزوویی سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەیان و لە هەر سەرپێچییەك ئاگادارمان بكەنەوە.

لای خۆشیەوە، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “مادە خۆراكییەكانی بەشەخۆراك هاتوون و لە كۆگاكانمان ئامادەن، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی 5ی ئەمساڵ دەكرێت.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو بەشەخۆراكانەی بۆ مانگی 5 دابەش دەكرێن، هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە و وەكو مانگەكانی رابردوون”.

 

ئاسایشی هەرێم باندێكی ساغكردنەوەی (دۆلاری ساختە) دەستگیر دەكات
پێشت ئاسایشی هەرێم باندێكی ساغكردنەوەی (دۆلاری ساختە) دەستگیر دەكات
كەسێك بەهۆی دەستكاری كارەباوە گیانی لەدەستدا
دواتر كەسێك بەهۆی دەستكاری كارەباوە گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار