كەسێك بەهۆی دەستكاری كارەباوە گیانی لەدەستدا



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای دەكات، كە هاووڵاتییه‌ك‌ به‌ ته‌زووی كاره‌با لە كەلار گیانی لەدەستدا.

عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووە،‌ “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌گه‌ڕه‌كی گازینۆی كه‌لاره‌وه‌ ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی (كه‌مال ڕه‌شید فه‌ره‌ج) له‌دایكبووی 1968 هێنرایه‌ پزیشكی دادوه‌ری شارۆچكەی كه‌لار”.

ئاشكراشی كردووە، “ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ده‌ست دابوو”.

ڕاشیگەیاندووە، “به‌وته‌ی كه‌سوكاری ناوبراو له‌ماڵی خۆیان ده‌ستكاری كاره‌بای كردووه ‌و له‌ئه‌نجامدا كاره‌با گرتوویه‌تی و گیانی له‌ده‌ست داوه‌”.

دوو سەبەتەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێشت دوو سەبەتەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
بۆری ئاوی دوكان شكا و چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن
دواتر بۆری ئاوی دوكان شكا و چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن
پەیوەندیدار