ئاسایشی هەرێم باندێكی ساغكردنەوەی (دۆلاری ساختە) دەستگیر دەكات



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەست دەگرێت بەسەر بڕی ١٨ هەزار دۆلاری ساختەدا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش دەستكەوتنی زانیاری ورد لەسەر باندێكی ساغكردنەوەی (دراوی ساختە) هێزەكانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٥/١٠ دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكەن بەناوەكانی ( ش ، م ، أ ) و ( ق ، م ، أ ) دانیشتوی هەرێمی كوردستانن.

ڕاشیگەیاندووە، دەستیان گرتووە بەسەر بڕی ١٨ هەزار دۆلاری ئەمریكی ساختەدا، كە مەبەستیان بووە لەناو هەرێمی كوردستان ساغیبكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی دەستگیركردنیان، دەست گیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و چەكێكی جۆری دەمانچەی بێ مۆڵەت، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباران بە ماددەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

پارتی و گۆڕان: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت
پێشت پارتی و گۆڕان: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت
دوو سەبەتەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دواتر دوو سەبەتەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار