ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: نابێت تیرۆر بە ئایینی ئیسلامەوە بلكێنرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكى حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەناوی ئایینی ئیسلامەوە كردەوەی تیرۆریستی دەكرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە كۆنگرەی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێكرد و لە كۆنگرەكەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوینێ هەولێر رووبەڕووی كردەوەیەكی تیرۆریستی بووەوە، بەڵام لەبەرانبەردا پێشمەرگە گیانی سەرجەم نەوەكانی لەبەرانبەر تیرۆریستان پاراستووە.

وتیشی “یەكێتی زانايانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هەمیشە پشتیوانی گەلی كورد و حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی هەرێم یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هەیەو یەكێتی زانایانیش لەو بارەوە هاوكارییەكی زۆری پەرلەمان‌و حكومەت‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كردووە و پێویستە پێكەوە پلانێكی ستراتیژی بەهێز بۆ رووبەڕووبونەوەی فیكری توندڕەوی بنیات بنێن.

بارزانی لە كۆنگرەكەدا راشیگەیاند، دەبێـت پڕۆژەكە بایەخ بدات بە كلتورو ئابووری‌و پاككردنەوەی فیكری بكاتە ئامانجی خۆی بۆ رووبەڕووی تیرۆر، بەشێوەیەك نابێت تیرۆر بە ئایینی ئیسلامەوە بلكێنرێت.

ئاشكراشیكرد، دەبێت وەزارەتی پەروەردەو ئەوقاف ستراتیژییەك بۆ بەرەنگاربوونەوی فیكری توندڕەوی لە هەرێم دابنێن‌و مزگەوتەكانیش رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لە هۆشیاركردنەوی هاووڵاتییان‌و گەنجان.

رونیشیكردەوە، كۆمەڵگەی كوردستان كۆمەڵگەی رێزگرتن‌و قبوڵكردنی هەموو ئەوانەیە كە ئایین یان باوەڕی جیاوازیان لەگەڵ ئێمە هەیە، ئەگەر هەموو لایەك هاوكاری‌و دەست لەناو دەست نەبوونایە ئەو شانازییە بە هەوڵی حكومەت ئەوە نەدەهاتەدی، بەڵكو رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لەم بوارەدا زۆر گەورە پیشان دەدات ‌و سوپاسیان دەكات.

لە كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی بە مامۆستایانی ئایینی راگەیاند، پێویستە مامۆستایان هاندانی خەڵك بۆ كاری چاكە و دوركەوتنەوە لە خراپە بدەن‌و هەروەها خەڵك تێبگەیەنن ئایین لەپێناو خۆشی‌و بەختەوەری ژیانی مرۆڤدا هاتوە نەك توندوتیژی‌و ئازاردانی یەكتری.

کوردستان

وەزارەەتی تەندروستی: ١٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەک شەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە کە ١٧ حاڵەتی نوێی مردن و ٥٤٢ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٤١ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

ئاماری نوێی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٥)

1. کەرەنتین: (٢٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٢٣١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٢١ دهۆك).

2. پشکنین: (٤١٠٤ پشکنینی نوێ)
(١٤٨١ هەولێر)، (٤٣٦ سلێمانی، ٢١٦ گەرمیان)، (١٩٣١ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە)

3. تووشبوو: (٥٤٢ تووشبووی نوێ)
(٢٨٥ هەولێر)
(٥٦ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(١٦٠ دهۆك)
(١٦ هەلەبجە)
4. چاکبوون: (١٤١ چاکبوون)
(٨٦ هەولێر)
(٢٧ گەرمیان)
(٢٠ دهۆك)
(٨ هەلەبجە)

5. مردن: (١٧ مردن)
(١٠ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(١ هەلەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢١٥٤٥ هاوڵاتی (٢١٣١٤ دەرچوو)
پشکنین ٢٢٦١٨٢ (٩٤٤٧٨ هەولێر، ٧٠٢٦٦ سلێمانی، ٥٩٣١١ دهۆك، ٢١٢٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٠٣٩ (٦٢٠٥ هەولێر، ٩٠٩٣ سلێمانی، ١٢٠٤ دهۆك، ٥٣٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠١٤٣ (٣٥٩٧ هەولێر، ٥٦٢٠ سلێمانی، ٤٥٥ دهۆك، ٤٧١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٢٤٨ (٢٤٢٨ هەولێر، ٣٠٢٢ سلێمانی، ٧٤١ دهۆك، ٥٧ هەڵەبجە)
مردن ٦٤٨ (١٨٠ هەولێر، ٤٥١ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی ئاب ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دیار ئیبراهیم: هاووڵاتییان دەتوانن بەم دوو ڕێکارە ئاسانە خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن

خەڵك – ئارام سەردار
ئەندامێكی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەڵێت ئەو ڕێكارانەی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە كۆرۆنا پێویستن كارێكی زەحمەت نین، كە گرنگترینیان بەكارهێنانی دەمامك و خۆبەدوورگرتنە لە چوونە نێو قەرەباڵغی.

دکتۆر دیار ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەو دۆخەی دەیبینین لە تووشبووانی كۆرۆنا، ڕێژەیەکی نەخوازراوە، سەرچاوەی گواستنەوەی نەخۆشیەکەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەبێت، تاکە ڕێگر بۆ بڵاونەبووەشی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە سادەکانی ڕێکخراوی تەندروستییە کە لەلایەن وەزارەتیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بڵاوکراونەتەوە.

دەشڵێت، زیادبوونی ژمارەی تووشبووان چاوەڕوانکراوبوو، چونکە تێکەڵاویەکی زۆر دروست بووە بەشێک لەهاوڵاتیانیش بابەتی كۆرۆنایان لەبیرخۆیان بردۆتەوە، کە هەر کەمتەرخەمیەکیش وادەکات خێراتر ڤایرۆسەکە بڵاوبێتەوە، لەبەر ئەوەی تەنها بەشێکی هاوڵاتیان بڕوایان بەنەخۆشیەکە هەیە و پابەندن، بەڵام بەشێکی زۆریان بڕوایان پێ نیە و پابەندنین ئەمەش وادەکات ژمارەکان زیاتر بێت و گوشار دروست بێت لەسەر نەخۆشخانەکانیش دروست بێت.

ڕوونیشی کردەوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بەڕوونی ڕایانگەیاند دامەزراوە تەندروستیەکان بەم شێوەیە نین بتوانن ژمارەیەکی زۆر بەرکەوتووان لەخۆبگرن، بوودجەیەکی ئەوتۆش نیە خزمەتی ئەو ڕێژە زۆرە بکەین.

دکتۆر دیار ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوکەسانەی بڕوایان بە كۆرۆنا نیە دەتوانن دۆخی تووشبووان ببینن، چونکە بەدڵنیاییەوە کەسانی نزیکی هەموو کەسێک تووشی كۆرۆنا بووە، نەمانی شوێنیش لە نەخۆشخانەکان و دابینکردنی نەخۆشخانەی تریش ئاماژەیە بۆ زۆری ژمارەی تووشبووان، لەبەر ئەوە هیچ بارگرانی نیە دەمامک ببەستی یان تێکەڵی شوێنی قەرەبالغ نەبیت یاخود لەماڵ نەچینە دەرەوە.

وتیشی، ئێمە لەکۆبوونەوەی خۆمان جەخت لەسەر ئەوەکراوەتە سەنتەر و شوێنی نوێ بکرێتەوە بۆ چارەسەری تووشبووان، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئیمە شوێنمان هەبێت بۆ ژمارەیەکی زۆر، چونکە پێویستیان بە ئامێری تەندروستی دەبێت لەوانەش ئامێری هەناسەدانی دەستکرد کە ڕەنگە ژمارەیەکی زۆرهەبێت، بەڵام بەشی هەموو خەڵکی کوردستان ناکات ئەگەر هەمووان تووشبن، بۆیە داوا لەهەموو لایەک دەکەم لەسەرجەم چین و توێژەکان هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە لە خۆپاراستنیان، چونکە ئەگەر پابەند نەبن کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارەی تووشبووان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەکو جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە لە پۆستی جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێرای پیرۆزبایی لە دابان شەدەڵە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی کار و چالاکییەکانی پێشووی کرد کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە وڵاتی ئیسپانیا.

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و ڕۆڵی گرنگی بینوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێکی باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و کارەکانیانین.

جەختیشی کردەوە یەکێک لە ئەولەویاتی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەوبڕوایەداین کاک سەفین وەک لێپرسراو و کاک دابان وەک جێگر پێکەوە دەتوانن هەنگاوی باش بنێن لەوبارەیەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی دابان شەدەڵەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێزیان ئەزمونێکی باشی هەیە لە پرسی پەیوەندییەکان بۆیە گەشبینین پێکەوە بتوانین کارەکانی فەرمانگە بە باشی راپەڕێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان