بافڵ جەلال تاڵەبانی: مافیاو شت ناخوا بۆ ئەو مەلەفە وەرنە لای خۆم



بافڵ جەلال تاڵەبانی، هێڵی سەوز (Green Line) ی پەیوەندیکردنی کردەوە و رایگەیاند، ئەرکی سەنتەرەکە بریتییە لە وەرگرتنی داواکاریی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات.

نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەی هێڵەکەوە رایگەیاند، هێڵی سەوز لە ئەمڕۆوە کارەکانی دەستپێدەکات و هاووڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیارێک یاخود رەخنە و سکاڵایەکیان هەیە دەربارەی کاروباری رێکخراوەیی یەکێتی یان حکومەت، پەیوەندی بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.

“دەمانەوێت دڵنیایی بەهەموولایەک بدەین هەر داواکارییەک پەیوەست بێت بە کاروباری حزبی، لەلایەن تیمێکی تایبەتی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و کار لەسەر سکاڵا و پێشنیارەکان دەکرێت. هەموو ئەو سەرنج و پێشنیارانەش کە پەیوەستە بە حکومەتەوە، وەک راسپاردە پێشکەش بە تیمی یەکێتی لە حکومەت دەکرێت و بۆ هەر کەیسێک وەڵامدانەوەی پێویستیان دەبێت” بافڵ جەلال تاڵەبانی وای وت

هێڵی سەوز رایەڵەیەکی بەردەوامیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵکە. هەموو دەنگە جیاوازەکان بە لێپرسراوە حزبی و حکومییەکان دەگەیەنێت و لە خزمەت هەموو چین و توێژە جیاوازەکاندایە. بەبێ گوێدانە پێشینی حزبی، ئاینی و نەتەوەیی هەموو سەرنجەکان وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەکات.

هاوڵاتییان دەتوانن لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تاوەکو ١٢ی شەو لەرێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندی بە (هێڵی سەوز)ـەوە بکەن:
0535979

سەفین مەلا قەرە: قسەکەی بافڵ تاڵەبانیمان بۆ یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی جددی وەرنەگرتووە
پێشت سەفین مەلا قەرە: قسەکەی بافڵ تاڵەبانیمان بۆ یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی جددی وەرنەگرتووە
وێنە.. بەفرگرێک کەوت بەسەر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵدا و گیانیلەدەستدا
دواتر وێنە.. بەفرگرێک کەوت بەسەر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵدا و گیانیلەدەستدا
ەیوەندیدار