نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرباری هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دینار، بەڵام زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە نرخی دینار دادەبەزێت، ئەمڕۆ بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینارە، ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنج شەممە بەهای دۆلار کەمتربوو.

بانکی ناوەندی تێکڕای هەفتەی ڕابردوو ڕۆژانە زیاتر لە ٢٧٠ ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەکانەوە، ئەمەش بە ئامانجی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.

بەڵام پێچەوانەی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی، بەهای دینار هەفتەی ڕابردوو بەردەوامە لە دابەزیندا بووە.

لە کاتێکدا ئەمڕۆ بانکی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێک ناخاتەڕوو، هەروەها مامەڵەی حەواڵەکانیش ئەنجام نادرێن، بەڵام بەهای دینار بەیانی ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەی بینیوە.

 

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هەنگە
پێشت ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هەنگە
زانیاری لەسەر مۆتۆرۆلای نوێ ئاشکراکرا
دواتر زانیاری لەسەر مۆتۆرۆلای نوێ ئاشکراکرا
ەیوەندیدار