ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هەنگە



بە بۆنەی رۆژی جیهانی هەنگ، کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان،پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەکەن.

 

لە ڕاگەیەنراوێکیاندا، کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان، دەڵێن؛ هەنگ بوونەوەرە گرنگ و ماندوونەناسەکەی سەر گۆی زەوی یە، پاراستن و پارێزگایکردن لەم زیندەوەرە تەنیا ئەرکی هەنگەوانان نییە، بەڵکو ئەرکی هەموومانە، ئەرکی دامەزراوە و کۆمەڵە و ڕێکخراو و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئەرکی تاکەکانی کۆمەڵگاشە.

 

کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان، ئاماژەیان بەوەداوە؛ کارە گرنگەکەی هەنگ پیتاندنی گوڵەکانە، بەهۆی پیتاندنی گوڵەکانەوە بەرهەمی کشتوکاڵی زیاد و باش دەبێت و دەمێنێتەوە، ژیان و مانەوەی مرۆڤیش بەندە بە کشتوکاڵەوە .

 

کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان داوا لە دڵسۆزانی ژینگە و سروشت و هەنگ دەکات کە هاوکار و پشتیوان بن بۆ پاراستن و پارێزگایکردن لە هەنگ و هاوکاریکردنی هەنگەوانان.

 

لەلایەکی دیکەوە رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ژێر ناوی ئێمە پشت بە هەنگ دەبەستین، چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی هەنگ بەڕێوە دەبات.

 

لە بەیاننامەیەکدا، ڕێکخراوەکە دەڵێت؛ هەنگ و بوونەوەرە وردەکان بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە مەترسییان لەسەرە، لە کاتێکدا  هەنگ یارمەتی زۆرێک لە ڕووەکەکان دەدات بۆ زۆر بوون، ئەوان نەک هەر ڕاستەوخۆ بەشداری لە ئاسایشی خۆراکدا دەکەن، بەڵکو توخمێکی سەرەکین لە پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو، کە پایەیەکی دیکەی ئامانجەکانی گەشەپێدان و بەردەوامی ژیانە.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٠ی ئایاری وەک ڕۆژی جیهانی هەنگ دەستنیشان کردووە، بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە گرنگیان و تیشک خستنە سەر بەشداریکردنیان لە گەشەپێدانی بەردەوام و ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

ئامانج لە دیاریکردنی ئەم رۆژە پێشخستنی ڕێوشوێنەکانی پاراستنی هەنگ و بووەوەرەکانی ترە، کە بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی دابینکردنی خۆراکی جیهانی و نەهێشتنی برسێتی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا.

 

٦١ ساڵ بەسەر پێشمەرگایەتی مەسعود بارزانی تێپەڕی
پێشت ٦١ ساڵ بەسەر پێشمەرگایەتی مەسعود بارزانی تێپەڕی
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار