زانیاری لەسەر مۆتۆرۆلای نوێ ئاشکراکرا



چەند زانیارییەکی دزەپێکراو تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا،( Razer 40 Ultra)ی ئاشکراکردووە، کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بخرێتە بازاڕەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان مۆبایلە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا توانای نوشتاندنەوەی هەیە و خاوەنی دوو شاشەیە و بە سێ ڕەنگی ڕەش و سوور و شین بەردەست دەبێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “فۆن ئارێنا” کە تایبەتە بە هەواڵی تەکنەلۆژی مۆبایلە نوێکەی مۆتۆرۆلا، بە میمۆری ١٢ گێگابایت و توانای پاشەکەوتکردنی ٥١٢ گێگابایت دەبێت.

 

مۆبایلەکە پشتگیری لە پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوەکی ٣.٢ گێگاهێرتز دەکات، هەروەها کامێرای ٣٢ مێگاپێکسڵ و کامێرای “سێڵفی” ١٢ مێگاپێکسڵ.

سەبارەت بە دوو شاشەکەش ٦.٧ و ٣.٥ ئینج دەبێت، بە ڕوونی ١٠٥٦ x ١٠٦٦ پێکسڵ، لە جۆری “Bolid”، بە فرێکوێنسی ١٤٤ هێرتز.

 

سەبارەت بە پاتریەکەی، توانای ٣٨٠٠ میلی ئەمپێری هەیە، کەدەتوانرێت بە بێ وایەر بارگاوی بکرێتەوە.

 

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، مۆتۆرۆلا بڕیارە مۆبایلەکەی بە نرخی ١٠٠٠دۆلاری ئەمریکی پێشکەش بکات.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
“هەڵبژاردن کاریگەری نەبووە لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک و هیچی نەگۆڕیوە”
دواتر “هەڵبژاردن کاریگەری نەبووە لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک و هیچی نەگۆڕیوە”
ەیوەندیدار