ڤایرۆسێكی دیكە لە هەرێم تۆماركرا و كەسێك گیانی لەدەستدا



وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حاڵەتە پشتڕاستکراوەکانی تای خوێنبەربوون بەرزبۆتەوە بۆ 119 حاڵەت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە 18 حاڵەتی مردنی بەهۆی نەخۆشییەکە لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق تۆمارکردووە، كە یەكێكیان لە شاری هەولێرە.

د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیادیکردووە بۆ 119 حاڵەتی پشتڕاستکراوە، لەنێویاندا 18 حاڵەتی گیانلەدەستدان، دوای ئەوەی دوو حاڵەت لە پارێزگاکانی واست و موسەننا تۆمارکران”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “35 حاڵەت لە پارێزگاری ژیقار تۆماركراون، دواتر بەسرە بە (18) حاڵەت، موسەننا (10)، میسان و نەجەف (8) حاڵەت، هەروەها لە بەغدا- ڕوسافە (6) حاڵەت، هەروەها لە سەڵاحەدین (5) و لە بەغدا- کەرخ (5) حاڵەت و پاشان دیالە و دیوانیە بە (4) حاڵەت هەریەكەیان، واست و بابل (5) حاڵەت بۆ هەریەكەیان و لە کەربەلا (3) حاڵەت و لە ئەنبار (2) حاڵەت، لە هەولێریش (یەک) حاڵەت.

سەبارەت بە گیانلەدەستدان بە پەتاكە ڕوونی كردۆتەوە، “لە زیقار (6) حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەسرە یەک حاڵەت، موسەننا (3) حاڵەت، هەروەها لە نەجەف و بەغدا- ڕوسافە هەریەکەیان (یەک) حاڵەتی مردن تۆمارکراوە، هەروەها لە دیالە، دیوانیە، واست، بابل، کەربەلا و هەولێر (یەک) مردن بۆ هەر پارێزگاریەك تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ خۆپاراستن لەم پەتایە دوای دەرکەوتنی نیشانە نەخۆشییەکان دووپاتدەکاتەوە، هەروەها داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو (گەنە)یەی کە نەخۆشییەکە دەگوازێتەوە، هاوکات داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات چاودێری بازرگانی ئاژەڵداری بکات نێوان پارێزگاکان.

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی هەولێر كەوتەوە
پێت ئاگر لە بەنزینخانەیەكی هەولێر كەوتەوە
یەکێتی داوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکات
دوات یەکێتی داوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکات
پەیوەندیدار