چوار وڵاتی عەرەبی لە “ناوچەی مەترسیدار”ی نەخۆشی شەکرەدان


چوار وڵاتی عەرەبی لە ریزبەندی 10 وڵاتی جیهاندان کە زۆرترین تووشبووی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و لە “ناوچەی مەترسیدار”دا جێگیر بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ” “Wise Voter کە تایبەتمەندە بە ئامار، کوێت لە پلەی دووەمی جیهاندایە لە ڕووی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرد، دوای پاکستان.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نەخۆشی شەکرە لە کۆمەڵگەی کوێتدا بە ڕێژەی 24.9% بڵاوبووەتەوە.

 

قەتەر لە پلەی دەیەمی جیهاندایە لە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، بە ڕێژەی 19.5%، شانشینی سعودیە لە پلەی 14 دایە، بە ڕێژەی 18.7%.

 

ئەو ١٠ وڵاتە سەرەکییەی کە زۆرترین ڕێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا هەیە، ئەوانیش بریتین لە:

1- پاکستان (30.80%)

2- کوێت (24.90%)

3 – ناورو (23.40%)

4 – نیو کالیدۆنیا (23.40%)

5- دوورگەکانی ماریانای باکوور (23.40%)

6- دوورگەکانی مارشال (23.00%)

7- مۆریس (22.60%)

8- میسر (20.90%)

9- دوورگەکانی سلێمان (19.80%)

10- قەتەر (19.50%)

بەپێی پۆلێنکردنی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی نەخۆشی شەکرە بۆ وڵاتانی عەرەبی، عێراق لە پلەی شەشەمدایە لە لیستی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی زۆرترین تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، کە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 79 ساڵدایە لە ماوەی ساڵی 2022 دا گەیشتووەتە نزیکەی 2 ملیۆن کەس.

 

پاکستان بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی لە جیهاندا هەیە، کە ڕێژەیەکی سەرسوڕهێنەرە 30.8% ، ئەمەش دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، لەوانە کەمی هۆشیاری سەبارەت بە نەخۆشی شەکرە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەڵەوی و دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوە تەندروستییەکان.

 

هەروەها گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا ڕۆڵی هەبووە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

خۆراکێکی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات و شەکر، لەگەڵ شێوازی ژیانی دانیشتوان، لە نێو دانیشتوانی پاکستاندا باوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرگری ئەنسۆلین و نەخۆشی شەکرە، ئەمە جگە لەوەی هۆکاری بۆماوەیی و  خێزانیی ڕۆڵی هەیە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەنێوان دانیشتواندا.

٧٨ قوربانی دەستی داعش دۆزرانەوە
پێشت ٧٨ قوربانی دەستی داعش دۆزرانەوە
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
دواتر نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
پەیوەندیدار