٧٨ قوربانی دەستی داعش دۆزرانەوە



٧٨ کەس لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە نەجەف دۆزرانەوە، کە داعش ساڵی ٢٠١٤ لەسێدارەی داون، زۆرینەیان شیعە مەزهەبن.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە نزیک زیندانی بادوش لە باکووری پارێزگای نەجەف، گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە، کە ئێسقانی ٧٨ هاووڵاتی تێدابووە، لەلایەن داعشەوە لەسێدارەدراون.

دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە بە یەکەم هەوڵ دادەنرێت، بۆ دۆزینەوەی ئێسکوپروسکی نزیکی هەزار کەس کە لەو ناوچەیە لەلایەن داعشەوە لەسێدارەدراون.

مێژووی لە سێدارەدانی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤، زۆرینەیان شیعە مەزهەبن، پاش ئەوەی بەبارهەڵگر گوێزراونەتەوە بۆ نزیکی زیندانی بادوش دەستڕێژی گوللەیان لێکراوە و نێژراون.

بەپێی بڕیاری وەزیری تەندروستی عێراق لەبەردەم مۆنۆمینتی شەهیدان لە بەغدا مەراسیمێکیان بۆ سازکرا، ڕوفاتەکان بە ئاڵای عێراق داپۆشرابوون.

یەکەم دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ وەک تاوانی داعش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧، تاوانەکانی داعش بە یەکێک لە گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنرێت.

 

 

 

 

 

پێشنیاری گرانکردنی کارتی مۆبایل دەکرێت
پێشت پێشنیاری گرانکردنی کارتی مۆبایل دەکرێت
چوار وڵاتی عەرەبی لە “ناوچەی مەترسیدار”ی نەخۆشی شەکرەدان
دواتر چوار وڵاتی عەرەبی لە “ناوچەی مەترسیدار”ی نەخۆشی شەکرەدان
ەیوەندیدار