نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین


نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆی بازارەکانی ئاسیادا دابەزی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، هاوکاتی نیگەرانییەکان لەبارەی زیادەڕۆیی لە دابینکردنی نەوت، دوای ئەوەی لە ماوەی پێشوتردا نزیکەی ٪٣ی نرخەکەی بەرزبووەوە، جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی.

 

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٩ سەنت کە دەکاتە ٪٠.٢٥ دابەزیوە و گەیشتووەتە ٧٦ دۆلار و ٧٩ سەنت.

نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی ١٤ سەنت کە دەکاتە ٪٠.٢ دابەزیوە و گەیشتووەتە ٧٢ دۆلار و ٧٥ سەنت.

 

نرخی نەوت لەژێر فشارێکی دژواردایە، بەهۆی بازدانی چاوەڕواننەکراوی کۆگاکانی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی کشانەوەیەکی نوێ لە یەدەگی نەوتی ستراتیژی.

 

لەماوەی هەفتەی کۆتایی ١٢ی ئایاردا ڕێژەی عەمبارەکان پێنج ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٤٦٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل، ئەمەش لەکاتێکدایە لە ڕاپرسییەکی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا پێشبینی دەکرێت ٩٠٠ هەزار بەرمیل دابەزێت.

 

بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین بۆ بەرزترین ئاستی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە، کۆگاکانی بەنزین لە ئەمریکا دابەزینیان بەخۆوە بینی.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، کە وەبەرهێنەران لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی پەیوەست بە دانوستانەکانی سەقفی قەرزەکان لە ئەمریکا دەکەن.

 

هاوکات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆمارییەکان ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو نیازی خۆیان پشتڕاستکردەوە بۆ ئەوەی بەم نزیکانە بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی حکومەتی فیدراڵی کە ٣١.٤ تریلیۆن دۆلارە.

چوار وڵاتی عەرەبی لە “ناوچەی مەترسیدار”ی نەخۆشی شەکرەدان
پێشت چوار وڵاتی عەرەبی لە “ناوچەی مەترسیدار”ی نەخۆشی شەکرەدان
بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژرا
دواتر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژرا
پەیوەندیدار