بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژرا



ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ – ٥ – ٢٠٢٣، وەزارەتی ناوخۆی عێراق کوژرانی گەورە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی ١٠ کیلۆ کریستاڵی لە پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتداو لەسەر بنەمای زانیاری دروست لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای بەسرە، هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا توانیویانە بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی ئەبی خەسیب لەڕووبەڕووبوونەوەیەکدا  بکوژن و دەست بەسەر 10 کیلۆگرام لە ماددەی کریستاڵیشدا بگرن.

 

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “کاری هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا دژ بە بازرگانانی ماددو هۆشبەرەکان و بەکارهێنەرانیان لە هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پێناو ڕزگارکردنی وڵاتەکەمان لە مەترسی ئەم بەڵایە، بەردەوامی هەیە و دەبنە پارێزەرێکی بە ئاگا دژ بەوانەی ئەم مامەڵە نادروستە دەکەن”.

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
پێشت نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
پڕۆژەی هێڵی ئاسنی عێراق – تورکیا ٢٠٢٨ کۆتایی دێت
دواتر پڕۆژەی هێڵی ئاسنی عێراق – تورکیا ٢٠٢٨ کۆتایی دێت
ەیوەندیدار