ئۆكراین دەستی بە بۆردوومانكردنی ژێرخانی ڕووسیا كرد


 

فەرمانڕەوای هەرێمی كورسكی ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئۆكراین بۆردوومانی وێستگەی كارەبای هەرێمەكەیان كردووە، بەهۆیەوە كارەبای دانیشتووانی ناوچەكە بڕاوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی كورسك ڕایگەیاند، لە هەرێمەكانی سودچا و كورینیفۆ بەهۆی هێرشی ئۆكراینەوە بۆ سەر وێستگەی كارەبای ناوچەكە، كارەبا بڕاوە.

ئەو وێستگەی كارەبایە لە هەرێمی كۆرسكە كە لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ئۆكراین هەڵكەوتووە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، تا ئێستا ئۆكراین بەرپرسارێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕووسیا هێرشێكی چڕی مووشەكی و ئاسمانی كردە سەر دامەزراوەكانی ئاو و كارەبا و وزەی ئۆكراین، بەهۆیەوە كێشەی نەبوونی ئاو و كارەبا و وزە بۆ سەرانسەری ئۆكراین دروستبووە.

چەند جارێك ڕووسیا ئۆكراینی تۆمەتباركردووە بە بۆردوومانی ناوچە سنوورییەكان و كردنەئامانجی وێستگەكانی كارەبا و كۆگاكانی سووتەمەنی.

لەبارەی دیداری ئۆجالانەوە ڕوونكردنەوە درا
پێشت لەبارەی دیداری ئۆجالانەوە ڕوونكردنەوە درا
لە عێراق پێنج تیرۆریست دەستگیركران
دواتر لە عێراق پێنج تیرۆریست دەستگیركران
پەیوەندیدار