لەبارەی دیداری ئۆجالانەوە ڕوونكردنەوە درا



 

نووسینگەی یاسایی سەدە ڕایگەیاند: بۆ شكاندنی گۆشەگیریی ئیمرالیی، سەردانی دەیان دەزگای پەیوەندیداری ناوخۆیی و نێودەوڵەتییان كردووە، بەڵام سەرجەمیان بێ ئەنجام ماونەتەوە.

نووسینگەی یاسایی سەدە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، پچڕانی پەیوەندیی زیندانیی لەگەڵ پارێزەر و خانەوادەكانیان، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، بەڵام ماوەی ٢٠ مانگە هیچ زانیارییەك لەسەر ئۆجالان و سێ زیندانییەكەی دیكەی ئیمڕاڵی، وەرنەگیراوە.

نووسینگەكە، تیشكی خستووەتە سەر سەردانەكەی سی پی تی لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا بۆ ئیمڕالی و ڕایگەیاندووە: بەرپرسانی سی پی تی، لەسەر ڕەوشی بریگرتەكەمان، بچووكترین زانیارییمان پێنادەن و وەڵامی پرسیارەكانمان نادەنەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئێمە ڕۆژی ١٣ی ئۆكتۆبەر لەگەڵ سی پی تی كۆبووینەوە، بەرپرسانی سی پی تی تەنیا پێیانوتین، كە ئەوان ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن و پێشكەشی توركیای دەكەن، ئەگەر توركیا پەسەندی بكات، ئەوا بۆ ڕای گشتیی بڵاودەكەنەوە.

نووسینگەی یاسایی سەدە ئاشكراشی كردووە: بیستوومانە، كە لەكاتی سەردانی سی پی تی بۆ ئیمڕاڵی، ئۆجالان ڕەتیكردووەتەوە چاوی پێیان بكەوێت، لەكاتی كۆبوونەوەشمان لەگەڵ سی پی تی، زانیارییەكی پێچەوانەی ئەوە پشتڕاست نەكرایەوە.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: لەدوای سەردانەكەی سی پی تی و كۆبوونەوەكەی ئێمە لەگەڵیان، گومانی زیاترمان لەسەر دۆخی ئیمڕاڵی بۆ دروستبووە و دەبێت سی پی تی، لەپێناو لەدەستنەدانی بەهای ڕێكخراوەیی خۆی و پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەكان، زانیاریی سەبارەت بەو سەردانە بڵاوبكاتەوە.

دوایین جار لە ٣ی مارسی ٢٠٢٠، خانەوادەی زیندانیانی ئیمڕاڵی ڕێگایان پێدراوە سەردانی دەستگیركراوان بكەن. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١-یشدا، بۆ یەكەمجار ڕێگا بە پەیوەندیی تەلەفۆنیی درا و چەند خولەكێكی كەم ئۆجالان لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای قسەیكرد، لەدوای ئەو پەیوەندییەوە، هیچ زانیارییەك سەبارەت بە دۆخی ئۆجالان و سێ زیندانییەكەی دیكەی ئیمرَاڵی، بڵاونەبووەتەوە.

یارییەكانی ئەمڕۆی مۆندیال
پێشت یارییەكانی ئەمڕۆی مۆندیال
ئۆكراین دەستی بە بۆردوومانكردنی ژێرخانی ڕووسیا كرد
دواتر ئۆكراین دەستی بە بۆردوومانكردنی ژێرخانی ڕووسیا كرد
ەیوەندیدار