لە عێراق پێنج تیرۆریست دەستگیركران



 

لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی سوپای عێراقدا لە باكوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، پێنج تیرۆریست دەستگیركران.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی پێنج تیرۆریستی لە پارێزگاكانی كەركووك و ئەنبار لە باكوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراویكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هەواڵگریی و ئاسایش سەر بە وەزارەتی بەرگریی لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاكانی كەركووك و ئەنبار، پێنج تیرۆریستیان دەستگیركردووە.

ڕاشیگەیاندووە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.

ئۆكراین دەستی بە بۆردوومانكردنی ژێرخانی ڕووسیا كرد
پێشت ئۆكراین دەستی بە بۆردوومانكردنی ژێرخانی ڕووسیا كرد
ڕۆژهەڵاتییەكان بەبۆنەی دۆڕانی ئێرانەوە ئاهەنگیان گێڕا
دواتر ڕۆژهەڵاتییەكان بەبۆنەی دۆڕانی ئێرانەوە ئاهەنگیان گێڕا
ەیوەندیدار