وادەی كۆتایی هاتنی خۆڵبارین ئاشكراكرا



ئەمڕۆ شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و كەشناسی دەڵێت: “چەند كاتژمێری داهاتوو كۆتایی دێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی کاریگەری ئەو خۆلبارینەی، کە ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو بۆ ئێستا مەودای بینین لە ناوچەکەمان كەم بۆتەوە، بەجۆرێك لە هەولێر و ناوچەکانی دەورووبەری 6-7 كیلۆمەتر و لە سلێمانی 6 كیلۆمەتر و لە دهۆک و زاخۆ 8-9 كیلۆمەتر و لە کەرکوک و دووز و چەمچەماڵ لە نێوان 1 تا 4 کیلۆمەترە.

ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێ کاریگەری خۆڵبارینەکە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا لەسەر ناوچەکەمان کەم ببێتەوە.

پێشتر كەشناسی هەرێم ڕایگەیاندبوو، بەهۆی زیادبونی خێرایی با، تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین و خێرایی با چالاکتر دەبێت بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و شەپۆلی خۆڵبارینەکە چڕ تر دەبێتەوە.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند
دواتر بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند
ەیوەندیدار