بەریتانیا مووشەکی دوورمەودا دەداتە ئۆکراین



بۆ یەکەم جار موشەکی دوورمەدوای جۆری ستۆرم شادۆ ڕەوانەی کێیڤ دەکرێت و  وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت؛ ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیانە بۆ یارمەتیدانی ئۆکراین.

 

بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ڕووسیا گوێ بە هۆشدارییە نیودەوڵەتییەکان نادات، سەرباری ئاگادارکردنەوەی بەردەوام، بەڵام هەر بەردەوامە لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی و پێشێلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە ئۆکراین.

 

ئاشکراشیکرد؛ مووشەکی دوور مەودای ستۆرم شادۆ، ڕەوانەی ئۆکراین دەکەن، تا هاوکاریی ئۆکراین بکەن لە بواریی بەرگریدا و بەرپەرچی هێرشەکانی مۆسکۆی پێ بدەنەوە.

 

ستۆرم شادۆ وەک بێن واڵاس باسی دەکات، تەواوکەری مووشەکە دوورمەوداکانی دیکەیە کە رەوانەی ئۆکراین کراون، وەک مووشەکەکانی هیمارس و هاپرون.

 

لیژنە بۆ پاراستنی گەڕەکە دێرینەکانی سلێمانی پێکدێت
پێشت لیژنە بۆ پاراستنی گەڕەکە دێرینەکانی سلێمانی پێکدێت
سلێمانی؛ زیاتر له‌ تۆنێك خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌ك له‌ناوده‌برێت
دواتر سلێمانی؛ زیاتر له‌ تۆنێك خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌ك له‌ناوده‌برێت
ەیوەندیدار