پلەبەرزكردنەوە بۆ وەزارەتێك دەستی پێكردەوە



پلەبەرزكردنەوە بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە جارێكی دیكە كرایەوە و هەردوو خشتەی ئادار و ئەیلوولی ساڵەكانی (2020 و 2021) دەگرێتەوە.

خشتەی پلە بەرزكردنەوەی 1300 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵەكانی 2020 و 2021 پەسەندكرا و مەرسومی هەرێمی و ڕەزامەندی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بۆ دەرچووە و گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەفسەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی نوێیان بۆ بەستراوە لەكاتێكدا لە ساڵی 2020ەوە چاوەڕێی پلەبەرزكردنەوە دەكەن.

ڕاشیگەیاند، پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی خشتەی تایبەتە لە مانگی ئادار و مانگی ئەیلوول ئەنجام دەدرێت.

پێشتریش لە ڕۆژی (6ی تەممووزی 2022)، دوای ڕەزامەندی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی هێزەكانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و پلەكانیان بۆ بەسترا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ساڵی 2016ەوە و ماوەی 8 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی بەرزنەكراوەتەوە و چاوەڕێن دەستپێبكاتەوە.

لە هەرێم 4 بەنداوی نوێ‌ تەواو بوون و ئاوێكی زۆر گل دەدەنەوە
پێت لە هەرێم 4 بەنداوی نوێ‌ تەواو بوون و ئاوێكی زۆر گل دەدەنەوە
كارەبای ماڵان دەبێتە كارتی پریپەید
دوات كارەبای ماڵان دەبێتە كارتی پریپەید
پەیوەندیدار