ئەمە گرانكردنی‌ بەنزینە، یان یەكخستنی‌ نرخ؟



ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەناوی‌ یەكخستنەوەی‌ نرخی‌ بەنزین، بەنزینی‌ (٦٩٠) دیناریان نەهێشت ‌و كردیانە (٧٥٠) دینار! نەوت هی‌ خۆتە و پاڵاوگەش هی‌ خۆت، بۆچی‌ بەو نرخە بە شۆفێری‌ دەفرۆشی‌؟

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی دارایی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان، بەنزینی‌ (٦٩٠) دیناریی ‌‌و (٨٠٠) دیناری‌ كردە (٧٥٠) دینار، واتە لە (٨٠٠) دینارییەكە تەنها (٥٠) دینار هاتووەتە خوارەوە، بەڵام لە (٦٩٠) دینارییەكە (٦٠) دیناری‌ گران كردووە، لەو نێوانەدا وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان‌ و پاڵاوگەكان بۆ هەموو لیترێك (١٠) دینار قازانج دەكەن و هاووڵاتیان زیان!

دەشپرسێت، “نەوت موڵكی‌ خەڵكی‌ كوردستانە، پاڵاوگەش لە كوردستانە، ئیتر بۆچی‌ بەنزین بە (٧٥٠) دینار دەدەیتە شۆفێران؟”.

دەشڵێت: “شۆفێران بە گشتی ‌‌و شۆفێرانی‌ تەكسی‌ بەتایبەتی‌ لە دۆخێكی‌ قورسدا كارەكەیان دەكەن، لە نێوان گرانی‌ نرخی‌ بەنزین‌ و خراپی‌ دۆخی‌ ژیانی هاووڵاتیاندا ئەوان سوتاون، نە دەتوانن پارەی‌ زیاتر لە هاووڵاتیان وەرگرن بۆ گواستنەوە، نە بەو نرخە زۆرەی‌ بەنزینیش دەبنە خاوەنی‌ هیچ لە كارەكەیاندا”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، كە ئێستا ئەندامێتییان هەڵپەساردووە بەهۆی ناڕەزاییان لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، “نەوت‌ و پاڵاوگە لە هەرێمی‌ كوردستان هەیە، پێویستە نرخی‌ بەنزین لە ٥٠٠ دینار زیاتر نەبێت”.

هەڵبژاردەی عێراق لە یانەی ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی بردەوە
پێشت هەڵبژاردەی عێراق لە یانەی ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی بردەوە
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دوا وادە بۆ پەسەندكردنی بودجە دادەنێت
دواتر هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دوا وادە بۆ پەسەندكردنی بودجە دادەنێت
ەیوەندیدار