هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دوا وادە بۆ پەسەندكردنی بودجە دادەنێت



 

ئەمڕۆ دووشەممە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دوا دوادەی بۆ پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی دیاریی كرد و جەختی لەسەر پابەندبوون بە بەرواری هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە كۆتایی ئەمساڵدا كردەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە بڵاوكرایەوە” لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا بە بەشداری سەركردەكانی هاوپەیمانی و بە میوانداریی خەمیس خەنجەر بەڕێوەچوو، بەشداربووان باسیان لە دۆسێی حكومی و پەرلەمان و خزمەتگوزاریی و پرسی ئابووری و ئەمنی و سیاسی وڵات كرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هاوپەیمانی جەختی لەسەر گرنگی پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی و دەستپێكردنی پڕۆژە و بەرنامەكانی حكومەت كردەوە، هاوپەیمانی ڕۆژی 10-5-2023ی وەك دوا وادە بۆ یەكلایی كردنەوەی گفتووگۆكان لەسەر بڕگەكانی بودجە دیاریی كرد، بەشداربووانیش پابەندبوونیان بە وادەی هەڵبژاردن كۆتایی ئەمساڵدا دووپاتكردەوە”.

هاوپەیمانی ئیداری دەوڵەت دەڵێت “لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان باسیان لە مەرجەكانی ڕێككەوتنە سیاسییەكە كردووە و زۆرترین هەوڵیان خستۆتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت و پەیڕەوی وەزاری”، لە كۆبوونەوەكەشدا سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان و سەرجەم سەركردەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئامادەی بوون.

ئەمە گرانكردنی‌ بەنزینە، یان یەكخستنی‌ نرخ؟
پێشت ئەمە گرانكردنی‌ بەنزینە، یان یەكخستنی‌ نرخ؟
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە تێچووی حەجی ئەمساڵ دیاریی دەكات
دواتر بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە تێچووی حەجی ئەمساڵ دیاریی دەكات
ەیوەندیدار