بەرشەلۆنە لە كێبڕكێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دووردەخرێتەوە ؟



لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا گومان لەسەر چارەنووسی بەرشەلۆنە دروستبوو سەبارەت بە بەشداریكردنی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی داهاتوو، ئەمەش بەهۆی دۆسێی خۆسێ نێگریرای جێگری پێشووی لیژنەی تەكنیكی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا.

بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی تۆمەتی داواكاری گشتی ئیسپانیا دەبێتەوە كە پارەی گوماناوی بە نێگریرا داوە لە بەرامبەردا خزمەتگوزاری ڕاوێژكاری.

بەپێی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”، لیژنەكە دەبێت پێش 15ی ئایار مۆڵەت بدات، ڕێگە بە بەرشەلۆنە دەدات بەشداری لە ئەوروپا بكات، لەگەڵ ئەمەشدا تا ئێستا هۆكارێكی ڕوون نییە، تا ئەندامانی لیژنەكە بەرشەلۆنە لە یارییەكانی چامپیۆنزلیگ.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، ئەگەری ئەوە هەیە لیژنەی دیسپلین دەستوەردان بكات، كاتێك بەرشەلۆنە مۆڵەت بەدەست دەهێنێت، و ڕەنگە لەو حاڵەتەدا بەشداریكردنی بەرشەلۆنە ڕەتبكاتەوە.

وەك ڕ‌وژنامەكە ئاماژەی پێكردووە، لیژنەی دیسپلین ئۆرگانێكی ترە و لە ئاستێكی جیاوازدا، لێكۆڵینەوەكانیش تا ئێستا بەردەوامن دەوترێت هیچ زانیارییەك لەدژی بەرشەلۆنە لەبەردەست نییە.

“مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” دەڵێت”لە بەهۆی نەبوونی ڕێڕەوێكی یاسایی ڕوون، یەكێتی ئەوروپا سەركێشی ناكات بڕیارێك دەربكات كە ببێتە جێگەی مشتومڕ”.

ئەو وتەیەی کە دەڵێت؛”هەموو ڕێگاکان دەچنەوە ڕۆما” لە کوێوە هاتووە؟
پێشت ئەو وتەیەی کە دەڵێت؛”هەموو ڕێگاکان دەچنەوە ڕۆما” لە کوێوە هاتووە؟
كیژان گۆرانییەكی زەكەریا دەڵێتەوە
دواتر كیژان گۆرانییەكی زەكەریا دەڵێتەوە
ەیوەندیدار