یانۆمامی، ئەو هۆزەی تەرمی مردووەکانیان دەکەن بە شۆربا



 

تەرمی مردووەکانیان دەسوتێنن و دواتر لەگەڵ شۆربای مۆز دەیانخۆن!

هۆزی یانۆمامی یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین  هۆزە سەرەتاییەکانی جیهان

 

هۆزی یانۆمامی یەکێکن لە سەیرترین هۆزە سەرەتاییەکانی جیهان، نیشتمانیان سەر سنووری بەرازیل و ڤەنزوێلایە، لە دڵی جەنگەڵەکانی ئەمازۆندا ژیان دەکەن، ئەم هۆزە زیاتر لە ١٥ هەزار ساڵە لەم ناوچانەدا دەژین و ئەمڕۆش ژمارەیان دەگاتە ٣٨ هەزار کەس.

ئەم خێڵە کە دابڕاو لە جیهان و ژیانی باوی سەردەمن، بە یەکێک لە نامۆترین هۆزەکان دادەنرێن، کە تا ئێستاش ژیانێکی سەرەتایی دەژین، بە جۆرێک پیاوەکانیان پشت بە ڕاوکردنی سەرەتایی دەبەستن، لە کاتێکدا ژنەکانیان کشتوکاڵەوە سەرقاڵن.

 

لە شوێنی ژیانی ئەم هۆزەدا، گۆڕستان بوونی نییە، بەڵکو مردووەکانیان دەسوتێنن، وەکو ڕێوڕەسمێکی پەرستش لە شۆربایەکی تایبەتدا کە بە مۆز ئامادە دەکرێت پاشماوەی بەخۆڵەمێشبووی مردووەکانیان دەخۆن.

 

ئەم ڕێوڕەسمە بە یەکێک لە گرنگترین ڕێوڕەسمەکانی هۆزی یانۆمامی دادەنرێت، چونکە پێیان وایە بەم شێوەیە مردووەکە دەچێتە بەهەشتەوە.

یانۆمامییەکان لە چوار گرووپی خێڵەکیدا دەژین بە ناوەکانی نینام، یانۆمام، سانێما و یانۆمامۆ، هەریەکەیان ناوچەیەکی جیاوازیان داگیرکردووە و بە زمانێکی جیاواز قسە دەکەن.

 

پەیوەندی ڕاستەقینەی نێوان دانیشتوانی هۆزەکە و جیهانی دەرەوە لە ساڵانی پەنجاکاندا بوو، کاتێک مژدەدەرەکاسۆلیکییەکان بە هیوای گۆڕینی بیری خەڵکەکە بۆ ئایینی مەسیحی هاتنە ناوچەکە.

 

یانۆمامییەکان بەپێی دەستوورێکی تایبەت بە داب و نەریت و یاسا دانراوەکانی باوانیان دەژین کە هەموو ئەندامانی هۆزەکە پابەندن بە ڕێزگرتن و پەیڕەوکردنی، بەپێی نەریتیان مەرجە یەکەم منداڵی لەدایک بووی هەموو مێینەیەکی هۆزەکەیان نێر بێت، لە ئەگەری لەدایکبوونی مێینەشدا، ئەوا دەکوژرێت تا ژنەکە نێرینەیەک دەخاتەوە، دوای ئەوەی منداڵی کوڕ لەدایک دەبێت پاشان ڕێ بە مانەوەی مداڵی لە دایک بووی دیکە دەدرێت کە لە هەر ڕەگەزێک بێت.

هەروەها یاسای خێڵی یانۆمامی ڕێگە بە فرەژنی دەدات، بەڵام بەو مەرجەی ژنی یەکەم باڵادەست بێت لە دۆخی ناو خێزاندا، بەبێ گوێدانە ژمارەی ژنەکانی دیکە.

عێراق، لە پلەبەندی نوێی مووچەدا كەمترین مووچە دیاریی دەكرێت
پێشت عێراق، لە پلەبەندی نوێی مووچەدا كەمترین مووچە دیاریی دەكرێت
ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم بەڕێژەی نزیكەی 10% زیاد دەكات
دواتر ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم بەڕێژەی نزیكەی 10% زیاد دەكات
پەیوەندیدار