ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم بەڕێژەی نزیكەی 10% زیاد دەكات



کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی، کە گەورەترین کۆمپانیای ئەهلییە و لە کەرتی غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات، ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 9.5% زیادی کردووە.
کۆمپانیای دانا غاز لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕێژەی بەرهەمهێنانی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 9.5% زیادیکردووە بەشێوەیەکی ساڵانە، هەروەها بە ڕێژەی 7.6% زیادی کردووە بە بەراورد بە چارەکی پێشووی ساڵی 2022 “.

کۆمپانیاکە هۆکاری ئەمەی گەڕاندووەتەوە بۆ “زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەی كۆرمۆر بە بڕی 50 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2022، دوای تەواوکردنی سەرکەوتووانەی پڕۆژەیەکی فراوانکردنی زیادە لە وێستگەکەدا، بەمەش کۆی توانای بەرهەمهێنانی گەیشتە 500 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا لە مانگی یەکی ساڵی 2023دا”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “کۆمپانیاکە وادەیەکی نوێی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی غاز (كۆرمۆر 250) لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە مانگی نیسانی ساڵی 2024 دیاریکردووە” كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیای (پێرڵ پترۆلیۆم)ی لقی خۆی، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە دەربارەی بژاردەی دارایی جیاواز بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەی فراوانکردن لە كورمۆردا.

کۆمپانیای داناغاز کۆمپانیایەکی هەرێمی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2005 دامەزراوە و لە بۆرسەی ئەبوزەبی ڕیزبەندی کراوە، کۆمپانیاکە چالاکیی گەڕان و بەرهەمهێنان دەكات لە میسر و هەرێمی کوردستانی عێراق و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کە یەدەگی سەلمێنراو و ئەگەری زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوتی هاوتای هەیە.

یانۆمامی، ئەو هۆزەی تەرمی مردووەکانیان دەکەن بە شۆربا
پێشت یانۆمامی، ئەو هۆزەی تەرمی مردووەکانیان دەکەن بە شۆربا
ژمارەی قوربانیانی “بەڕۆژووبوون تا مردن” 100 كەسى تێپەڕاند
دواتر ژمارەی قوربانیانی “بەڕۆژووبوون تا مردن” 100 كەسى تێپەڕاند
ەیوەندیدار