زیانەكانی بەهەڵە بەكارهێنانی مۆبایل



 

مۆبایل، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا یەكێكە لە و ئامێرانەی ئاسانكارییەكی زۆرمان بۆ دەكات، هەم لەڕووی وەرگرتنی زانیاری هەم لەڕووی كورتكردنەوەی ڕێگادوورەكان، بەڵام لە هەمان كاتدا چەند زیانێكیشی هەیە.

لەگەڵ سودەكانیدا، مۆبایل چەندین زیانیشمان پێدەگەیەنێت بەتایبەت لەكاتی زۆر بەكارهێنانیدا، بۆیە پێویستە ئاگاداری زیانەكانی بیت.

زیانەكانی بەھەڵە بەكارھێنانی مۆبایل:
١- لەشوێنی تاریك مۆبایل بەكارمەھێنە.
٢- كاتژمێرێك پێش خەوتن مۆبایل بەكارمەھێنە، كاتژمێرێك پاش لەخەو ھەڵسان ئینجا بەكاری بێنە.
٣- ھەوڵبدە ڕووناكی مۆبایلەكەت كەم بكەرەوە یاخود باشترە فلتەری پڕایڤیسی بەكاربێنی تیشكی ڕووناكی كەمتر دەگاتە چاو.
٤- ھەوڵبدە ئەو ئەپانە لەسەر مۆبایلەكەت بسڕەوە كە پێویست نین و زۆر كاتیان پێوە دەكوژیت.

لە ئەگەری ڕەچاونەكردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە توشی ئەم زیانانە دەبیت:
١- ماندوبونی زۆر بە ڕوخسارتەوە دەردەكەوێت و تەمەنت گەورەتر دەردەكەوێت.
٢- دەوری چاوەكانت ڕەش دەردەكەوێت و ڕوخسارت توشی چرچی دەبێت و چاوەكانت توشی كێشە دەبنەوە!
٣- تێكچوونی خەو.

 

ڕێگایەکی سلێمانی دادەخرێت
پێشت ڕێگایەکی سلێمانی دادەخرێت
زیاتر لە ١٢ ملیۆن تۆن دانەوێڵەی ئۆكراین گوازراوەتەوە
دواتر زیاتر لە ١٢ ملیۆن تۆن دانەوێڵەی ئۆكراین گوازراوەتەوە
ەیوەندیدار