قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان كۆبووەوە



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و سودوەرگرتن لەئەزمونی ئەو وڵاتە كرا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەپەراوێزی كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دیڵفی لە یۆنان ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی نیسان بەجیا لەگەڵ ماكیس ڤۆریدیس، وەزیری ناوخۆ و ئەدۆنیس یۆریادیس، وەزیری پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان، كۆبۆوە و تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و سودوەرگرتن لەئەزمونی ئەو وڵاتە كرا.

قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەكانی ئەو وڵاتەی كرد، لەبەستنی كۆڕبەندی دێڵفی و هەرێمی كوردستانیش بەشدارە بەمەبەستی سود وەرگرتن لە یۆنان و وڵاتانی بەشداربوو لەبوارەكانی وەبەرهێنان و ژینگە و مافی مرۆڤ.

دواتر باسی چۆنییەتی پتەو كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان كرا و ئەوان ئامادەییان دەربڕی لەهاوكاری كردنی هەرێم لەو بوارانەی باس كران.

مایك پێنس بانگهێشتی دادگای فیدراڵی لە واشنتن كرا
پێت مایك پێنس بانگهێشتی دادگای فیدراڵی لە واشنتن كرا
حاجی كاروان؛ ئەو ڕۆژەی ئێزیدییەكانی شنگال ئاوارەبوون ئێمە نەبووینایە دەمردن لە برسان
دوات حاجی كاروان؛ ئەو ڕۆژەی ئێزیدییەكانی شنگال ئاوارەبوون ئێمە نەبووینایە دەمردن لە برسان
پەیوەندیدار