حاجی كاروان؛ ئەو ڕۆژەی ئێزیدییەكانی شنگال ئاوارەبوون ئێمە نەبووینایە دەمردن لە برسان



بانگخوازێكی دیاری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەو ڕۆژەی ئێزیدییەكانی شنگال ئاوارەبوون ئێمە فریایان نەكەوتینایە نان نەبوو بیخۆن، كەچی بەپاڵپشتی حەشدی شەعبی و چەكداران مەزگەوت و قورئانیان سوتان.

حاجی كاروان ، بانگخوازی دیاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەو ڕۆژەی ئێزیدییەكانی شنگال ئاوارەبوون ئەگەر ئێمە فریایان نەكەوتینایە نان نەبوو بیخۆن، تەنانەت ئێزیدییەكانی شاریا پارچە نانێكیان بۆ نەهێنان.

دەشڵێت،”خێرخوازان لەڕێی ئێمەوە بۆ دە ڕۆژ سێ ژەم خواردنمان بۆ حازر كردن، كەچی بە پاڵپشتی حەشدی شەعبی و چەكداران مەزگەوت و قورئانیان سوتان”.

ڕاشیگەیاندووە، كە نابێت ڕێ بدەین ئەم كارە قێزەونە دوور لە ئەخلاق وپێكەوە ژیان هەوێنی ئارامی وپێكەوە ژیانمان تێك بدات.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان كۆبووەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان كۆبووەوە
وەزیری پەروەردە؛ باندێك دەستگیركراوە كاریان فریودانی خوێندكاران بووە
دواتر وەزیری پەروەردە؛ باندێك دەستگیركراوە كاریان فریودانی خوێندكاران بووە
ەیوەندیدار