وەزیری پەروەردە؛ باندێك دەستگیركراوە كاریان فریودانی خوێندكاران بووە



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەر داوای یاسایی وەزارەتی پەروەردە هێزە ئەمنییەكان باندێكیان دەستگیركردووە، كە كاریان لەسەر فریودانی قوتابیان كردووە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، دزەپێكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان بەپێی یاسا سزای تووندی بۆ دانراوە، بۆیە بۆ ئەوەی دادپەروەری بسەلمێنن، هەموو رێكارێك بەرانبەر باندە فریودەرەكان دەگرینەبەر.

ڕاشیگەیاندووە، كە مۆبایلی تایبەتیان بۆ هەموو هۆڵی تاقیكردنەوەكان دابین كردووە و نابێت ئامێرە ئەلكترۆنییەكان ببرێنە ژوورەوە، هەروەها دەبێت پشكنین بۆ خوێندكاران بكەن.

ئاشكراشیكردووە، كە نابێت تەنانەت دوای تاقیكردنەوەش وێنەی پرسیارەكان بگیرێت، چونكە وەزارەتی پەروەردە دواتر كۆپیەك لە پرسیارەكان بڵاودەكاتەوە.
داواشی لە خوێندكاران كرد، كە خۆیان بەد وور بگرن جۆرە باندانە و خۆیان بەو بابەتانەوە سەرقاڵ نەكەن، هەتا بەرە بەیانیش پرسیارەكانی تاقیكردنەوە لە پارێزگاكان نییە.

حاجی كاروان؛ ئەو ڕۆژەی ئێزیدییەكانی شنگال ئاوارەبوون ئێمە نەبووینایە دەمردن لە برسان
پێشت حاجی كاروان؛ ئەو ڕۆژەی ئێزیدییەكانی شنگال ئاوارەبوون ئێمە نەبووینایە دەمردن لە برسان
كۆمەڵی دادگەری؛ هێرشكردنە سەر مزگەوت قبووڵكراونییە
دواتر كۆمەڵی دادگەری؛ هێرشكردنە سەر مزگەوت قبووڵكراونییە
ەیوەندیدار