پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا فێڵی لەكەسانی بەتەمەن و خانەنشینان كردووە



 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت كە فێڵی لە كەسانی بەتەمەن و خانەنشینان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”بەتۆمەتی فێڵكردن و دەستبڕینی كەسانی بەتەمەن و خانەنشینان، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دوای تۆماركردنی چەند سكاڵایەكی یاسایی لەلایەن ژمارەیەك ھاوڵاتی بەتەمەن و خانەنشینەوە كە لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیاندا تۆمەتبارێك فێڵی لێكردوون و فریویداون و بەبیانووی جۆراوجۆر پارەی لێ سەندوون، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد”.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت”سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشدا دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتباردا كە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی هەبووە”.

“تۆمەتبار (ھ، ع، م) دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە”، ئەمەش لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا ئاماژەی پێكراوە.

كۆمەڵی دادگەری؛ هێرشكردنە سەر مزگەوت قبووڵكراونییە
پێشت كۆمەڵی دادگەری؛ هێرشكردنە سەر مزگەوت قبووڵكراونییە
پاشەکشێی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون
دواتر پاشەکشێی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون
ەیوەندیدار