گواردیۆلا پێكانی ئەستێرەیەكی تیپەكەی ڕادەگەیەنێت



پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دوای یارییەكەی ئارسناڵ لە خولی ئینگلیزی، پێكانی كیڤن دیبرۆین ئەستێرەی تیپەكەی ئاشكرا كرد.

مانشستەر سیتی لە گەڕی 33ی خولی نایابی ئینگلیزی، ئێوارەی چوارشەممەی ڕابردوو لە یاریگای ئیتیحاد، بە ئەنجامی 4-1 لە ئارسناڵی ڕكابەرەكەی بردەوە.

دوای یارییەكە گواردیۆلا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی باسی لە سەركەوتنی تیپەكەی كرد و ئاماژەی بە پێكانی دی برۆین كرد لە یارییەكەدا.

گواردیۆلا لە لێدوانەكانیدا وتی:” دی برۆین لە یارییەكەی ئارسناڵ، هەستی بە ئازار كردووە لە پێیدا و بەو هۆیەوە لە خولەكی 80ی یارییەكەدا جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی جێگەی گرتەوە”.

دی برۆین یارییەكەدا توانی دوو گۆڵ بۆ مان سیتی تۆماربكات كە گۆڵی یەكەم و سێیەم بوون، ئەمە جگە دروستكردنی گۆڵی دووەم بۆ جۆن ستۆنزی هاوڕێی.

دی برۆینی تەمەن 31 ساڵ، لەم وەرزەدا لەگەڵ سیتیزن لە 42 یاریی لە پاڵەوانێتییە جیاجیاكان بەشداری كردووە و 9 گۆڵی تۆماركردووە و 27 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروستكردووە.

عەبدوللـەتیف سەلەفی باسی هێرشی ئێزدییەكان دەكات بۆسەر مزگەوتێك
پێشت عەبدوللـەتیف سەلەفی باسی هێرشی ئێزدییەكان دەكات بۆسەر مزگەوتێك
حكومەتی هەرێم: بە تەنكەر نەوت دەفرۆشین
دواتر حكومەتی هەرێم: بە تەنكەر نەوت دەفرۆشین
ەیوەندیدار