عەبدوللـەتیف سەلەفی باسی هێرشی ئێزدییەكان دەكات بۆسەر مزگەوتێك



د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد سەلەفی، یەكێك لە ڕێبەرانی ڕەوتی سەلەفیەت لە هەرێمی كوردستان، ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هێرشی ئێزیدیەكان بۆسەر یەكێك لە مزگەوتەكانی قەزای شەنگال دەردەبڕێت و دەڵێت”بە بێدەنگبونی كاربەدەستان بەرامبەر ئەم بێ ڕێزییە، دەبێتە مایەی بێ ڕێزبونیان لای پەروەردگار و میللەتەكەشیان”.

بەپێی پەیامێك كە لەلایەن عەبدوللـەتیف سەلەفی بڵاوكرایەوە “بێ ڕێزیكردنی كۆمەڵێك لە شەیتان پەرستان بەرامبەر مزگەوت و خوا پەرستان، تەنها بچوكی و بێ ڕێزی و ترسنۆكی خۆیان و مەزنێتی و گەورەیی و شكۆمەندی ئیسلامی سەلماند”.

بە وتەی ئەو ڕێبەرە سەلەفییە”با دڵنیابن ئیسلام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە گەشەو بەرزبونەوە و بەهێزبونی زیاتر دایەو ناحەزانیشی لە لاوازبونی زیاتردایە”.

عەبدوللـەتیف سەلەفی دەڵێت، “سزادانی ئەم بێ ڕێزە سنور بەزێنانە ئەركی كاربەدەستانە، بێدەنگ بونیان لەسەر ئەم بێ ڕێزیە، دەبێتە مایەی بێ ڕێزبونی خۆیان لای پەروەردگار و میللەتەكەشیان”.

دوێنێ پێنج شەممە لەقەزای شنگال ژمارەیەك لە كوردانی ئێزیدی وەك ناڕەزایی بەرامبەر بەگەڕانەوەی عەرەبە سوننەكان بۆ قەزاكە خۆپیشاندانیان كرد و هێرشیان كردە سەر یەكێك لەمزگەوتەكانی شنگال و چەند كەلوپەلێك و دەرگای مزگەوتەكەیان شكاند.

حكومەتی هەرێم زیاتر لە 4 ملیار دینار بۆ پاراستنی گەنمی جوتیاران تەرخان دەكات
پێشت حكومەتی هەرێم زیاتر لە 4 ملیار دینار بۆ پاراستنی گەنمی جوتیاران تەرخان دەكات
گواردیۆلا پێكانی ئەستێرەیەكی تیپەكەی ڕادەگەیەنێت
دواتر گواردیۆلا پێكانی ئەستێرەیەكی تیپەكەی ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار