حكومەتی هەرێم: بە تەنكەر نەوت دەفرۆشین



سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە بەردەوامبوونی كێشەی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم دەكات و دەڵێت:لەئێستادا كێشەكە بووەتە كێشە لە نێوان عێراق و توركیادا،بەڵام ئەوان بیریان لە ناردنەدەرەوەی نەوت بە تانكەر كردووەتەوە”.

دەنگی ئەمریكا لە زاری سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە:”كێشەی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لە نێوان عێراق و هەرێمدا نەماوە، بەڵكو بووەتە كێشە لە نێوان عێراق و توركیادا”.

بە وتەی سەرچاوەكە: “ڕازی نەبوونی توركیا بە دەستپێكردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم پەیوەندی بە كێشەی سكاڵاكانی عێراق لەسەر ئەو وڵاتە و دۆسیەی ئاو و چەندین دۆسیەی هەڵپەسێراوی نێوانیانەوە هەیە”.

سەرچاوەكە كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكراوە، پێشبینی كردووە، بەم نزیكانە لێكتێگەشتن لە نێوان عێراق و توركیا دروستببێت وناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە، بە پێی ڕێككەوتنی نێوان ئێمە و عێراقیش، هەرێم خۆی نەوتەكەی دەفرۆشێت و داهاتەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم، عێراق تەنها سەرپەرشتی پڕۆسەی نەوتی هەرێم دەكات”.

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق دۆسیەیی یاسایی لە ژوری ناوبژیوانی نێو دەوڵەتی پاریس لە توركیا بردەوە، ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی توركیاوە ڕاگیراوە و هەرچەندە زیاتر لە مانگێك تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دیاری نەكراوە.

سەرچاوە باڵاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: “ئەگەر توركیا ڕێگە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم نەدات و عێراقیش كێشەكە چارەسەر نەكات، بیرمان لەوە كردووەتەوە نەوت بە تەنكەر لە ڕێگەی توركیا و ئێرانەوە بفرۆشین، وەك چۆن بەشێك لە نەوتی سوریا بە تانكەر دەفرۆشرێت، بەڵام ئەم ڕێگەیە تێچووی زۆری دەوێت”.

لە كاتێكدا لە سەدا حەفتای داهاتی هەرێـم پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستبوو، و ئێستا ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە بەڵام حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ڕابردووی دابەش كرد، هەرچەندە هێشتا ڕوون نییە هەرێم بۆ ما نگەكانی داهاتوو چ ڕێگەیەك دەگرێتە بەر بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران. لەم بارەیەوە سەرچاوە باڵاكەی حكومەتی هەرێم ئەوەی خستەڕوو كە “عێراق ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدات و هیچ پاساوێكی یاسایی لەدەستی ناوەند نەماوە لەم بارەیەوە، بۆیە بەغدا پابەندە بە دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە”.

سەرچاوە باڵاكەی حكومەتی هەرێم پێیوایە: ” كێشەی نێوان هەرێم و بەغداد سیاسیە زیاتر لە كێشەی ئابوری، چونكە عێراق نایەوێت هەرێمی كوردستان خاوەنی ئابوری سەربەخۆ بێت، بۆ ئەوەی مەترسی جیابوونەوەی كورد لە عێراق نەهێڵێت”.

سەبارەت چارەنووسی ئەو كۆمپانیا دەرەكیانەی گرێبەستی نەوتیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە سەرچاوە باڵاكەی حكومەت ڕایگەیانووە:” لە ڕێككەوتنی نێوانمان لەگەڵ عێراقدا بە شێوەیەكی وایە كۆپانیاكان بانگ دەكرێن و قسەیان لەگەڵدا دەكرێت، دەبێت نەوت بە نرخی بازاڕی جیهانی بفرۆشن نەك كەمتر”.

گواردیۆلا پێكانی ئەستێرەیەكی تیپەكەی ڕادەگەیەنێت
پێشت گواردیۆلا پێكانی ئەستێرەیەكی تیپەكەی ڕادەگەیەنێت
نرخی نەوت هێندەی تر دابەزی
دواتر نرخی نەوت هێندەی تر دابەزی
ەیوەندیدار